فەرمانی کەڵک وەرگرتن لە پاشکەوتی ستراتێژی نەوتی ئەمریکا دەرکرا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە دوابەدوای هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی موڵەتی کەڵک وەرگرتن لە پاشکەوتە ستراتێژیکە نەوتییەکانی ئەمریکای دەرکردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە دوابەدوای هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی موڵەتی کەڵک وەرگرتن لە پاشکەوتە ستراتێژیکە نەوتییەکانی ئەمریکای دەرکردووە.

دۆناڵد ترامپ لە هەژماری تویتەرەکەی خۆی نووسی: بە هۆی هێرش بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی کە ئەگەری هەیە لە سەر نرخی نەوت کاریگەری هەبێت، من مۆڵەتی کەڵک وەرگرتن لە پاشکەوتە ستراتێژیکە نەوتییەکانم لە ئەگەری پێویست بوون و بۆ ئەندازەیەک کە بازاڕەکان سەقامگیر بن، دەرکرد.

شیاوی باسە دوابەدوای ئەو هێرشە فڕۆکەییانە و ئاگر کەوتنەوە لە کێڵگە نەوتییەکانی سەر بە کۆمپانیای ئارامکۆ لە پارێزگای بەقیق و هجرە خریس لە عەرەبستان، بەرهەم هێنانی ڕۆژانە ٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە کە ئەو ڕێژە نیوەی بەرهەمهێنانە ڕۆژانەکانی نەوتی عەرەبستانە.

News Code 28362

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =