بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، نەجاح شمری وەزیری بەرگریی عێراق لە میانەی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی بەرگری ئەو وڵاتە جەختی کرد کە هێرش بۆ سەر هەر گرووپێکی ئەو وڵاتە، هێرش بۆ سەر تەواوەتی عێراقە.
وتیشی: ئێمە ڕێوشوێنی سەربازیی پێویست بۆ بەرگری لە وڵات دەگرینە بەر.
شمری لە درێژەدا بە ئاماژە بە زەروورەتی هاوئاهەنگی نێوان هێزەکانی عێراقی لە ژێر یەک ئاڵادا، ڕایگەیاند: دەبێ هەمبەر بە ئەو هەوڵانەی بۆ خەوشەدارکردنی سەروەری و کەرامەتی عێراق تێدەکۆشن، هوشیار بین.
Your Comment