AP ١٣٩٨ خەرمانان ٥ ١٠:٠٣

لە ئێعزاز؛

پێکادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا و یەپەگە هاتە ئاراوە

پێکادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا و یەپەگە هاتە ئاراوە

هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە ڕۆژاوای ئێعزاز لە گەڵ هێزەکانی ئازادی بەخشی عەفرین سەر بە هێزەکانی یەپەگە بەشەڕ هاتن کە بە پێێ هەواڵە بڵاو بووەکان لە لایەن چالاکانی سیاسی و مێدیا خۆجەییەکان پێکدادانێکی توند لە ناوچەکە دروست بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکانی ناوچەکە، هێزەکانی سوپای ئازادەی سووریا لە ڕۆژاوای ئێعزاز لە گەڵ هێزەکانی ئازادی بەخشی عەفرین سەر بە هێزەکانی یەپەگە پێک هەڵپرژان کە بە پێی هەواڵە بڵاو بووەکان لە لایەن چالاکانی سیاسی و مێدیا خۆجەییەکانەوە پێکدادانێکی توند لە ناوچەکە دروست بووە.

بە پێی زانایرییەکان ئەو پێکدادانە دوباەدوای هێرشی هێزەکانی ئازادی بەخشی عەفرین بۆ سەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ڕۆژاوای ئێعزاز لە نزیکی نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕووی داوە.

هەواڵدەریی سپۆتینکیش بە ئاماژە بە پێکدادانەی توندی سوپای ئازادی بەخشی سووریا لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە رایگەیاند: پێکدادانی توند لە ناوچەی مارناز لە ڕۆژاوای ئێعزاز ڕووی داوە کە دوابەدوای دەستپێکی ئەو پێکدادانە هیزەکانی تۆپخانەی سوپای تورکیاش بنکەکانی یەپەگەیان بوردمان کردووە.

News ID 28056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha