بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دیجیتاڵ ترێندز، گەرمای ئەو هەسارە کە ناوی لێ نراوە LHS ۳۸۴۴b ، بە هۆی چالاکیی بەردەوامی گڕکانەکانی و نەبوونی هیچ چۆرە کەشێکی پاوەجێ لە بە دەوری هەسارەکە، دەگاتە سەدان پلەی سانتیگراد.
لێکدانەوەکان لەو بوارەدا کە بە تەلەسکۆپی گەردوونی سپیتزێری ناسا ئەنجام دراوە باس لەوە دەکات کە مەودای ئەو هەسارە لە گەڵ زەوی ٤٨،٦ ساڵی نوورییە. ئەو هەسارە بە دەوری ئەستێرەیەکی کورتیلەدا دەگەڕێ کە بەشێکی زۆری وزە و گەرمای لە دەست داوە و لە قۆناغی کۆتایی ژیانیدایە.
هەسارەی LHS ۳۸۴۴b هەر ١١ کاتژمێر جارێک دەوری ئەستێرەی کورتیلەکە دەداتەوە و ئەوە نیشاندەری مەودای نزیکی لە گەل ئەو ئەستێرەیە و پێدەچی نیوەی LHS ۳۸۴۴b هەمیشە ڕووی لە ئەستێرەی کورتیلەیە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای تا ٧٧٠ سانتیگرادی و درەوشانەوە و دۆزینەوەیەتی.
لایەنی دیکەی ئەو هەسارە کە پشتی لە ئەستێرە کورتیلەکەیە زۆر فێنکە و ئەوەش بۆتە هۆی ناپاوەجێی کەشی هەسارەکە.
بۆچوونی ئێوە