ئێران بە هیچ لەونێک لە گەڵ ترامپ دانوستان ناکات

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری, وتی: بە هیچ لەونێک لە گەڵ ترامپ دانوستان ناکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر حسێن دێهقان ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری پیشەسازیی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری کەناڵی CBSی ئەمریکا سەبارەت بە هەوڵەکانی ترامپ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی و ئیسکۆرت کردنی پاپۆرە بازرگانییەکان لە کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: ئامادەبوونی ئەمریکییەکان و بانگهێشتی دیتران بۆ تەڤلبوون بەو هاوپەیمانییە جۆرێک ئاژاوەنانەوە و بەرزکردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچەی بە دواوەیە. لەمناوە کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی مێژوو و بە بتایبەت لە پاش شۆڕشی ئیسلامی تاقە وڵاتێک بووە کە ئاسایشی کەنداوی فارسی دەستەبەر کردووە و هیچکات هۆکار و ڕێخۆشکەری ئاژاوە و تەنگەژە نەبووین. بەڵام بەوەشەوە دڵنیاین ئەوە هاوپەیمانییەش وەک هاوپەیمانییە پێشووەکانی واشنتۆن لە ناوچەدا بەر لە سەرهەڵدانی شکست دەهێنێت.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی کاردانەوەی سوپا بە ئامادەبوونی ئیسرائیل لە هاوپەیمانی ئەمریکادا ڕاشیگەیاند: بە باوەڕی ئێمە سەرهەڵدانی هەر جۆرە هاوپەیمانییەک لە ناوچەدا بە بێ بەشداریی وڵاتانی ناوچە، هەنگاوێکی دژبەرانە و ئاژاوەسازە و لەو ڕووەوە مافی سروشتی ئێمەیە کە بەرەنگاری ببینەوە و رێگە نادەین کە هیچ هاوپەیمانییەک لە ناوچەی ئێمە و لە دژی ئێمە سەر هەڵبدات و ئەو هەڵوێستەش تەنیا تایبەت بە سوپا نییە، بەڵکوو هەموو هێزەکانی وڵات تێیدا یەک دەنگن.

دوکتۆر دێهقان بە داکۆکی لەوەی کە ئێران هیچکات دەستپێکەری هیچ شەڕێک نەبووە لە وەڵامی پرسیار لە ئامادەیی ڕاگەیاندنی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران بۆ شەڕ، وتی: پێشتریش وتوومانە ئێمە دەستپێکەری هیچ شەڕێک لە ناوچەدا نەبووین و نابین، بەڵام ئەوەشمان بە هەموو لایەک ڕاگەیاندووە کە گرینگ نییە کێ یەکەم گولە دەتەقێنێتەوە، لە گەڵ تەقینەوەی یەکەمین بۆمب تەواو ناوچەکە لە شەڕ و پێکدادانێکی وێنا نەکراوەدا تێوەدەگلێت.

ناوبراو سەبارەت بە گوشاری لانی‌ زۆری و گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و ئاسەوارەکانی لە سەر ژیانی خەڵکی، جەختی کرد: ترامپ بە دوای گوشار خستنە سەر دەوڵەت و حکوومەتی ئێران نییە، بەڵکوو دەیەوێ لە رێگەی قورسایی و گوشار خستنە سەر ژیانی خەڵکی دووبەرەکی بخاتە نێوان خەڵک و حکوومەت و بەو جۆرە خەڵکێ راکێشێتە سەرشەقام و لە بشێوییەکی هەمەلایەنەدا ڕێگە بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا خۆش بکات. کەواتە شتێک بە ناو خەڵکی هیچکات بۆ ئەمریکا گرینگ نەبووە، بەڵکوو ئەوان دەیانەوێ بە گوشارەکانیان ببنە هۆی ڕووخانی نیزام و زەجرکێشانی منداڵێکی نەخۆش لە هەلومەرجی داسەپانی گەمارۆی دەرمانی، خۆی سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە.

وتیشی: هەڵبەت ئەو کارەی ئەمریکا ئەنجامی ئاوەژووی بووە و گەمارۆکان بوونەتە هۆی یەکڕیزی و یەکگرتوویی زیاتری خەڵکی و بەرپرسانی سیاسیی ئێمە.

ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەبارەی نیازی ترامپ و پێشنیاری بۆ دانوستان جەختیشی کرد: دانوستان لە خۆیدا نە چاکە و نە خراپ، ئەوی گرینگە لایەنی دانوستانە و ئێمە گومانمان لە نیازی ترامپ هەیە. ئەو کەسێکە کە خۆی دانوستانێکی گرینگی وەک بەرجامی پێشێکل کردووە و بە دوای باج ستاندنی زیاتر لە ئێمەیە. هەر بۆیە بەوپەڕی ڕێزەوە ڕامانگەیاندووە کە ترامپ سایستەی دانوستان نییە و ئامانجی لە خستنەڕووی ئەو پرسە وەرگرتنی باج و هەڤیازیی و وەبەرهێنانی ئەو هەلە بۆ کەمپەینی بانگەشەیی هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ی ئەمریکایە. بەڵام با بزانێت ئێمە باج بە کەس نادەین و بە هیچ لەونێک لە گەڵ ترامپ دانوستان ناکەین. ئەگەر دانوستانێکیش مبێت ئەوا لە هەلێکی یەکسان و ڕێزی بەرامبەر، بە بێ باج دان و نەک لە گەڵ ترامپ مومکینە.

News Code 28028

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =