بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی بیرگۆن، ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبۆڵ لە لێدوانێکدا لە کاردانەوە بە لە کار دەکردنی سێ شارەوانی کورد لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە وتی: دوور خستنەوەی نایاسایی بەرپرسێک کە بە شێوەی دیمۆکراتیک پۆستێکی وەرگرتووە بۆ هیچ مرۆڤێک گرینگایەتی نییە. ئەوە خۆیانن کە شکست دێنن. لە بەرچاو نەگرتنی نەتەوەیەک هەڵەیەکی زۆر گەورەیە. بە بیانووی نابەجێی گرووپی تیرۆریستی ئەو کارانە پاساو نادرێن. ئەو هەوڵانە بە توندی ئیدانە دەکەم و دژیانم.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە نیگاکان بەرەو ئەستەنبۆڵ وەرچەرخاون، وتی: هەرکەسێک سنوور و ئاستی خۆی بزانێت. هیچ کەس دەسەڵاتی بێ سنووری لە ئەم وڵاتە نییە. هەرچەند برێک کەس ئاوەها هەڵسوکەوت دەکەن بەڵام ئەو هەڵسوکەوتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە شتی زۆر لە دەست بدات. لە دیاربەکر و مێردین و وان ئیرادە و ورەی نەتەوەیەک هەیە.
Your Comment