یەکەیەکی بەرهەم هێنانی مۆبایل و تەبلێت لە ورمێ کرایەوە

سەرپەرەشتی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: بۆ یەکەم جار لە ئاستی پارێزگا یەکەیەکی بەرهەم هێنانی مۆبایل و تەبلێت بە سەرمایەدانەریی کەرتی تایبەتی لە شاری ورمێ کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد دێهقان بە ئاماژە بە کردنەوەی یەکەگەلی بەرهەم هێنەریی نوێ و هەوڵ بۆ چارەسەریی کێشەی یەکەگەلی کێشەداری پارێزگا وەک یەکەمایەتییەکانی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، وتیشی: یەکەی بەرهەم هێنانی مۆبایل و تەبلێت بە سەرمایەدانەریی ٨ هەزار ملیۆن ڕیاڵی لە زەوییەک بە ڕووبەری ٢ هەزار و ٨٦ مەتری دووجا لە پارێزگادا کرایەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە دامەزرانی ڕاستەوخۆی ١٤ کەس لەو یەکەیە، ڕایگەیاند: دەفرایەتیی یەکەی بەرهەم هێنانی مۆبایل و تەبلێت ساڵانە ١٠٠ هەزار دەزگای مۆبایل و ٢٠ هەزار دەزگا تەبلێتە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە پێناو گەشەی زیاتری ئەو یەکەیە هەوڵ دەدرێت.

سەرپەرەشتی ڕێکخراوی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا ڕاشیگەیاند: کوالیتی و بەڕۆژبوونی بەرهەمەکان و هەروەها گونجاو بوونی نرخی کۆتایی بۆ کڕیار بە نیسبەتی بەرهەمە هاوشێوە هاوردەکان، دەستەبەرکەری درێژە و بەردەوامیی ئەو یەکەیە.

News Code 27965

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =