ئەمریکا ناتوانێ گەمارۆکان بگەڕێنێتەوە بۆ سەر ئێران

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا دانی نا بە شکستی وڵاتەکەی لە بەکارهێنانی گەمارۆکان دژی ئێران؛ ناسراو بە میکانزیمی ماشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، برایان هوک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن هاتوچۆی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکانی لە ژێر چاوەدێری دایە.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا هەروەها لە پێوەندی لە گەڵ کۆبوونەوەی دژە ئێرانی لەهستان کە چەند مانگ پێش بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند کە ئاکامی بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوە، پێکهێنانی حەوت کارگرووۆ بووە کە بە زوویی لە ئاستی ڕاوێژکارانی وەزیری دەرەوە دیداریان دەبێت.

برایان هۆک هەروەها بە دەربڕینی نیگەرانی لە نزیک بوونەوە بە کاتی نەمانی گومارۆوە تەقەمەنییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران، داوای هەوڵ بۆ ڕێگری لە ئەو لابردنەی کرد و وتی: گرینگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێبگات کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران لە ساڵی داهاتووەوە کۆتایی دێت.

ناوبراو سەبارەت بە بەکارهێنانی واشنتۆن لە بەندی ناسراو بە میکانیزمی ماشە لە بەرجام بۆ گەڕاندنەوەی گەڕاندنەوەی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران، دانی پێدانا کە واشنتۆن ناتوانێت ئەو بەندە بەکار بهێنێت.

News Code 27958

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =