بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە بنەماڵەی بەرزی شەهیدان و پێدانی هێمای فەرماندەیی گشتیی هێزەکان بە تاقمێک لە بەرگرانی حەرەم و بەرەی بەرخۆدان لە شوێنی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، وتی: کۆماری ئیسلامی لە بوارگەلی جۆراوجۆری ناوچەیی و جیهانی بەهێزتر و بەتواناتر لە ڕابردوو بەرەو ئامانجەکانی خۆی هەنگاو دەنێت.
سەرلەشکەر باقری تاقەت و بڕیاری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە ڕووداوی بەرجامی بە پێی حیکمەت، هوشیاری و پێداگری زانی و بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچە و نمایشی نوێی هێز و دەسەڵاتی هێزی چەکداری وڵات لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ هەڕەشەگەلی جیهانی، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوانەی وەک داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سیخۆری ئەمریکی و دەست بە سەردا گرتنی نەوتهەڵگری بەریتانی و لە ئەنجامدا ئازاد کرانی نەوتهەڵگری وڵاتەکەمان لە جەبەلوتارق نیشاندەری ئەو ڕاستییەن کە شۆڕشی ئسیلامی بە هێزەوە رێگەی گەیشتنی بە ئامانجەکانی گرتۆتە بەر و بەردەوامە لەو رێگەدا.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بە ئاماژە بە شکستی ئەمریکا لە سازدانی هاوپەیمانی و ئاژاوەنانەوەی نوێ لە کەنداوی فارس، بیری هێنایەوە: دوژمنان گرووپگەلی تیروریستیی وەک داعش کە بە هیچ پرەنسیپێک پابەند نەبوون، بەر دایە گیانی جیهانی ئیسلام و بەو کارە هیودار بوون ئێران ئیسلامی گەمارۆ بدەن و دەسەڵاتی شۆڕشێ ئیسلامی لە ناوچەدا لە ناو ببەن.
ناوبراو هەروەها ڕووانییە سەرکەوتنەکانی بەرەی بەرخۆدان لە سووریا، عێراق، لوبنان و یەمەن لە سای یارمەتی و پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامی و شکستی بەرەی هاوپەیمانی سعوودی بە پاڵپشتیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و جەختی کرد: گەلی ئێران بە یەکگرتوویی و بەرخۆدانی چالاک و کارایان، رێگەی شارستانیسازیی ئیسلامی بە تێگەیشتنی قووڵی خۆیان درێژە پێ دەدەن و هیچکات ئێران فریوی بانگهێشتی دوژمنان بۆ دانوستان ناخوات.
Your Comment