ئێران شەڕی نەوت هەڵگرەکەی بردەوە

رۆژنامەیەکی نەمسایی بە ئاماژە بە ئازادکرانی نەوتهەڵگری گریسی ١ (ئادریان دەریا) پاش چەند حەوتە دەست بەسەرداگیران و ناکۆکی، نووسی: ئێران بڕاوەی سەرەکیی ناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداوی فارسە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی نەمسایی دی پێرسە لە ژمارەی ئەوڕۆی خۆی لە یادداشتێکدا بە ئاماژە بە ئازادکرانی نەوتهەڵگری گریسی ١ (ئادریان دەریا) لە لایەن دادگەی جەبەلوتاریق نووسی: پاش نزیکەی ٦ حەوتە و سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا نەوتهەڵگری گریسی ١ ئازاد کرا.

دی پێرسە ڕاشیگەیاند: ئێستا گریسی ١ بە نزیکەی دوو میلۆن بەرمیل نەوت بە ئاڵای هەڵدراوەی ئێران بەرەو ئاوەکانی کەنداوی فارس دەڕوات. ئەمریکا لە پێناو درێژەدران بە دەست بە سەردا گیرانی ئەو نەوتهەڵگرە هەوڵێکی زۆری دا، بەلام لە ئەنجامدا ئامانجەکەی وەدی نەهات و ئەوە سەرکەوتنی نوێ بۆ ئێرانییەکا لە ململانێکانی ئەم دوایەی لە ناوچەی کەنداوی فارس دێتە ئەژمار.

ئەو رۆژنامەی نەمساییە بە ئاماژە بە گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران نووسیشی: دەوڵەتی ترامپ لە مانگی مەیدا قەدەغەی خستە بەردەم زۆربەی وڵاتان و لەوان چین بۆ کڕینی نەوتی ئێران و جەختی کرد کە لە ئەگەری مامەڵەی نەوتی لە گەڵ تاران دەکەونە بەر گەمارۆکانی واشنتۆن. ئێستا بە ئاوردانەوە لە هەموو هەلومەرجەکان دەبێ بڵێین "ئێران بڕاوەی کەنداوی فارسە".

News Code 27942

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =