دیپلۆماسی شۆڕشیی نەوتهەڵگری ئێرانی ئازاد کرد

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس وتی: هەڵوەشانەوەی حوکمی دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی سەلماندنی کە دیپلۆماسیی بەرخۆدان و شۆڕشیی ئێران سەرکەوت.

عەلائەدین برووجێردی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە ئازادکرانی نەوتهەڵگری ئێرانی وتی: دەست بە سەردا گیرانی نەوتهەڵگری ئێرانی هەنگاوێکی نایاسایی و دزی دەریایی بەریتانیا بە فەرمانی ئەمریکا بوو.

نوێنەری خەڵکی برووجێرد لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاوردانەوە لە کۆمەڵە دەستڕۆیشتنە یاساییەکانی خۆی و لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەنگەلانی هورمۆز و کەنداوی فارس هەمبەر بە پلانی دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕاگرتنی نەوتهەڵگری ئێرانی وەک خۆیان جووڵایەوە. چونکە ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس، ئاسایشی کۆماری ئیسلامییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەو یارییە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و ئەورووپا نەبوو، وتی: هەنگاوی بەریتانیا مەترسییەک بوو بۆ سەر ئاسایشی دەریایی هەموو وڵاتان، هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی یەکلاکەرەوەی دا، چونکە زۆربەی وڵاتان بۆ کڕینی نەوتی ناوچە پاپۆرەکانیان ڕەوانەی کەنداوی فارس دەکەن و کۆماری ئیسلامی ئێران نەیتوانی رێگە بدات ناوچەکە لە قەیرانەوە بگلێت.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی جەختی کرد: دیپلۆماسیی ئێمە لەو بوارەدا پشت‌ئەستوورە بە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دیپلۆاسی بەرخۆدان و ئاسایش.

News Code 27938

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =