ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کەنداوی فارس ئامادەی تەقینەوە دەکەن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە ناسەقامگیر کردنی کەنداوی فارس تۆمەتبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، ڕایگەیاند کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناوچەی کەنداوی فارسیان کردووەتە شقارتەیەکەوە کە ئامادەی ئاگر گرتنە.

ناوبراو سەبارەت بە هاتوچۆی پاپۆڕە بیانییەکان لە گەرووی هورموز وتی: کەنداوی فارس باریکە و هەرچی ژمارەی پاپۆڕە بیانییەکان لەوێ زیاد ببێتەوە، ئاسایشی ئەو ناوچە کەمتر دەبێتەوە. ناوچەی کەنداوی فارس ئامادەی ئاگر گرتنە چونکوو ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیان ڕەوانەی ئەو ناوچە کردووە.

زەریف لە بەشێک لە گفتوگۆوەکەیدا سەبارەت بە گەڵاڵەی واشنتۆن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی لە گەرووی هورموز جەختی کرد کە ئەو هەوڵە نە تەنیا نابێتە هۆی دابین بوونی ئاسایش بەڵکوو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە.

زەریف، وڵاتانی کەنداوی فارسی بە بەرپرسی ئاسایشی کەنداوی فارسی ناولێبرد و نەک هێزە بیانییەکان و لە سەر بەرپرسایەتی ئێران لە پاراستنی ئاسایش و ئاشتی ناوچەکەش جەختی کرد.

News Code 27869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =