AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ١٩ ١٤:٢٥

پەردەی کەعبە گۆڕدرا

پەردەی کەعبە گۆڕدرا

پاش نوێژەی بەیانی ئەمڕۆ شەمە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی عەرەفە پەردەی کەعبەی شەریف گۆڕدرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەردەی نوێی کەعبە ئەمڕۆ شەمە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی عەرەفە بەرانبەر لەگەڵ نۆهەمی زی حەجە پاش شۆردنەوەی کەعبەی پیرۆز بە گوڵاو، پەردەی تازەی لەسەر هەڵواسرا. 
 هەموو ساڵێک لە ڕۆژی نۆهەمی زی حەجە کاتێک حاجیەکان دەچنە دەشتی عەرەفات، بەرپرسانی حەرەمەینی شەریفەین لەمەکەی پیرۆز پەردەی نوێ دەخەنە سەر کەعبە و پەردە کۆنەکەی دابەش دەکەن بەسەر بەرپرسان و کەسایەتییە گەورەکانی جیهانی ئیسلامدا وەک دیاری.

News ID 27841

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha