ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا دەڕووخێت/ هاوپەیمانی کەنداوی فارس شکست دێنێت

سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکانی ئەرتەشی ئێران، وتی: ڕێگا، ڕێگای دەسەڵات و گەورەیی کۆماری ئیسلامییە و کاتی ئاوابوونی ئەمریکایە و ڕووخانی ئەو وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیر سەرتیپ ئەحمەد ڕەزا پووردەستان سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: تەواوی جووڵەکان کە لە وشکایی، ئاسمان و دەریا، چ لە سنوورەکان و چ لە دەرەوەی سنوورەکان و چ سەروو ناوچەیی ئەنجام دەدرێن، شرۆڤە دەکرێن و بە پێی ئەوانە، بەستێنی بەرگری پێویست دروست دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە کەنداوی فارس زیادی کرد: ئەمریکییەکان دەیانەوێت هاوپەیمانیەک پێک بهێنن بەڵام کاتێک پرسەکە لێک دەدەینەوە دەبینین کە جگە لە یەک دوو وڵات نین لە ڕیزی هاوپەیمانییەکەوە و ئەو هاوپەیمانییە پێش ئەوەی کە پێک بێت شکستی هێناوە.

پووردەستان وتیشی: ڕێگا، ڕێگای دەسەڵاتی ئێمەیە، ڕێگا، ڕێگای گەورەیی کۆماری ئیسلامییە و کاتی ئاوا بوونی ئەمریکایە و بە پشتی خودا لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووخانی ئەمریکا دەبینین.

News Code 27833

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =