هۆشداریی له‌سه‌ر ئاستەنگ نانه‌وه‌ بۆ پڕۆسەی سیاسی/خیانه‌تکاران سزا دەدرێن

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق بە ئاماژە کردن بە هەوڵەکانی بڕێک کەس کە دەیانەوێت ئاستەنگ بۆ پڕۆسەی سیاسی دروست بکەن، وتی: دەبێت ئەو کەسانەی خەیانەت له‌ ئه‌مانه‌ت دەکەن سزا بدرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلنەشرە، عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی: خەڵکی عێراق هەموو شتێکی ئێمەن و عێراق بە پشتیوانی خەڵکەکەیوە سەر دەکەویت و بە تەندروستی ئەم ڕێگا دەبڕێت. ئێمە تاکوو ئێستە هەموو ئاستەنگەکانمان بڕیوە و کێشەی زۆرمان چارەسەر کردووە، ئەوە تەنیا دوو فاقیەتییە کە دەتوانێت ئێمە لەناو ببات.

ئەو زیادی کرد: ئەو کێشانەی کە ئیستە هەمانە وەک هەمان کێشەکانی سەرەتای ڕووخانی ڕژیمی بەعسە، بەڵام بڕێک کەس دەیانەوێت کە لە ناو خۆوە گورزمان لێبدەن و بیانۆی ئەوە دێننەوە کە ئەم پڕۆسە سیاسییە شکستی هێناوە.

ئەو بە وتنی ئەم بابەتە کە ئەوان بە فێڵ و تەڵەکە لە دوای هاتنەوەن، جەختی کرد: ئەوان هەوڵ دەدەن تاکوو ئەو شتەی بە تیرۆر بە دەستیان نەهێنا بە دووفاقیەتی وەچنگی بخەن، ئێمە لەسەر ئەرکی خۆمان هەڵدەستین و ڕێگە بەم شتانە نادەین و ئێمە درێژە بەم ڕێگەیە دەدەین و عێراق بەرەو هێلانەی حەوانە دەبەین.

حەکیم وتی: دڵنیا بن خوێنە ڕژاوەکان بە فیڕۆ ناڕوان. ئەرکی ئێمە پاراستنی عێراقە و دەیپارێزین و دواجار ڕۆژی لێپرسینەوە دێت و ئەو کەسانەی خوێنی خەڵکیان ڕشتووە و خەیانەتیان کردووە دەبێت سزا بدرێن.

ئەو زیادی کرد: هیوادارم دەوڵەت بە باشی ئەم قۆناخی چاکسازییە ببڕێت و ئەم دوو ساڵەش بباتە سەر، هەڵبژاردنەکانی پەرلمانی داهاتوو یەکجار گرنگە چون چارەنووسی ١٠ ساڵی دیکەی عێراق ڕوون دەکاتەوە.

حەکیم جەختی کرد: ئەگەر مەرجەعییەت نەدەبوو ئێستە ئێمە ئازاد نەدەبووین و بەسەر دوژمنەکانماندا سەر نەدەکەوتین. ڕووی ئیمە لە داهاتووە. لە بەرژوەندی کەس نییە کە ناوچەکە بکاتە جێگەی شەڕی زلهێزە نێونەتەوەییەکان.

News Code 2783

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =