بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی قودسی عەرەبی، لەزاری ساڵح حسێن، سەرۆكی ماڵی ئێزیدییەكان لە عێراق ، بڵاویكردوەتەوە كە كۆمەڵێك كەس لە سعوودیە و ئیمارات و ئوردن، بەشدارییان كردوە لە كڕینی (كەنیزەك)ە ئێزیدییەكانی لای رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، ژمارەیەك لە ئیماراتی و سعودیی و ئوردنییەكان، لەڕێگەی دەڵاڵەكانەوە لە سووریا، كەنیزەكە ئێزیدییەكانی لای داعشیان بەپارەیەكی زۆر كڕیوە.
خەندان نووسی: حكومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە بانگەشەیان كردووە كە لێكۆڵینەوە دەكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو كچە ئێزیدییانە و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق.
Your Comment