بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، ڕایگەیاند: بە داخەوە هاوکاتی هەوڵی ئێران و فەڕەنسا بۆ کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان و ڕەخساندنی هەلی گونجاو بۆ هاویژینیی سەقامگیر لە ناوچەدا، شایەدی هەنگاوی دەنەدەرانە لە لایەن ئەمریکاوەین.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئێمە پێداگرین لە ئاسایش و ئازادی پاپۆرەوانی لە ناوچە و تەنگەلانی هورمۆز و رۆژانە دەیان پاپۆرە بە ئازادی لە هاتوچۆدان و هێزەکانی ئێران بە پێی یاساکان لە گەڵیاندا دەجووڵێنەوە و چاوەدێریان دەکەن.
ڕۆحانی دانوستانەگەلی ئەنجام دراوە لە مانگەکانی ڕابردووی ئیجابی و بە هەنگاوی بەرەو پێش هەڵسەنگاند و وتی: ئامانجی ئێران لە کەمکردنەوەی پابەندییەکان دابین کردنی بەرژەوەندییەکانمان لە بەرجام و جێبەجێ کرانی بەڵێنەکان لە لایەن لایەنەکانی دیکە بۆ تۆکمە بوون و پاوەجێی ئەو ڕێککەوتنە گرینگە بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە زەروورەتی هەوڵ بۆ خێرایی بەخشین بە ڕەوتی پەیوەندی و هاوکاریگەلی بانکی و نەوتیی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکە وەک سەرەکیترین مافی ئابووریی ئێران لە بەرجام، جەختی لە درێژەی لێکدانەوەی پێشنیارەکان لە بەردەم دۆزینەوەی رێگەچارەی کارناسانە و دادپەروەرانە کرد.
سەرۆک کۆمار وتیشی: پەرەدان بە پەیوەندی و هاوکارییەکانی ئێران و ئەورووپا دەتوانێت کەشێکی ئارام و پڕ متمانە لە ناوچە و جیهاندا بخەملێنێت و فەڕەنسا وەک یەکێک لە هاوبەشانی دێرین ی ئێران لە یەکێتی ئەورووپا دەتوانێ ڕۆڵێکی سازێنەر لەو بوارەدا بگێڕێت.
هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەمدیسان جەختی لە پابەندیی فەڕەنسا بە بەڵینەکانی ناو بەرجام کرد و وتی: گەیشتن بە ئەنجامی پەسند کراوی لایەنەکان و دابین کردنی بەرژەوەندیی ئێران لە بەرجام بۆ فەڕەنسا زۆر گرینگە.
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە درێژەدا بە داکۆکی لە پەرەدان بە هاوکاریی تاران – پاریس، پێشوازی کرد لە پێشنیاری ڕۆحانی بۆ گفتوگۆی کارناسان و بەرپرسانی ئێرانی و فەڕەنسا بۆ گەیشتن بە رێکاری گونجاو لە پرسە جۆراوجۆرەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
بۆچوونی ئێوە