بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی سەرکەوتنەکانی هونەرمەندانی ماڵی کاریکاتۆری حەوزەی هونەری کوردستان ژاڵە یووسفی نژاد هونەرمەندی ئەندامی ئەو ماڵە، توانی پلەی یەکەمی بەشی کاریکاتۆری سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەرهەنگی و هونەری لە سەر بابەتی بەخشینی خوێن کە بە دروشمی " دەردەکان لە جیهان دەرمان نەوەکا بێ ئێوە" بەڕێوە چوو، بە دەست بهێنێت.
ئەو فێستیڤاڵە بە ئامانجی هان دان بە بەخشینی خوێن بۆ یارمەتی بە پێداویستان لە بەشەکانی وێنەکێشی، وێنەسازی، کاریکاتۆر و پووستەر لە ٦ تا ٩ ی گەلاوێژ بەڕێوە چوو.
شیاوی باسە ژاڵە یووسفی نژاد لەدایک بووی ١٣٦٦ لە سنە و خاوەن بڕوانامەی کارناسی گرافیکی ژینگەییە، چالاکییەکانی خۆیی لە ساڵی ١٣٩٠ دەست پێکرد و تا ئێستا ئەو هونەرمەندە جگە لە بەشداری لە دەیان پیشانگای ناوخۆیی و دەرەکی، پلەی سێهەمی فێستیڤاڵی شێوەی ژیانی ئێرانیشی بردووەتەوە.
Your Comment