بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە ۱۲ی گەلاوێژ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لەبارەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەسەر دەستی داعش، نووسی: "تا ئهو كاتهی تیرۆر لهناودهبهین و ڕفێنراوان دهگهڕێینینهوه ماڵهوه، ئێمه كۆڵ نادهین".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کوشتن و رفاندنی کوردانی ئێزدی بە ژینۆساید.
ڕاشیگەیاندووە دەبێ ئەو کارەساتە بە ژینۆساید بناسرێت تاکوو" ڕێگری له دووبارهبوونهوه بكرێت."
ساڵی ۲۰۱۴ لە ڕۆژی ۳ مانگی ۸ دا چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای داگیرکردنی هەموو ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا، هێرشیان کردە سەر شاری شنگال و هەزارن ژن و منداڵی کوردی ئێزدییان شەهید کرد و رفاند.
بۆچوونی ئێوە