AP ١٣٩٨ گەلاوێژ ٨ ١٧:٣٣

سەردار عێراقی زادە بۆ مێهر:

ئامادەیی هێزی سەربازی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی بایۆلۆژیکی دوژمن

ئامادەیی هێزی سەربازی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی بایۆلۆژیکی دوژمن

سەرۆکی ئیدارەی توندروستی و دەرمانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وتی: هێزی چەکداری ئەو ئیمکاناتەی لە بەردەستدایە کە لە کاتی خۆیدا بە هەڕەشەگەلی بایۆلۆژیک بزانێت و هەنگاوی دەرمانی گونجاوی بۆ هەڵگرێت.

سەردار حەسەن عێراقی زادە سەرۆکی ئیدارەی توندروستی و دەرمانی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بە هەڕەشە و تیرۆرگەلی بایۆلۆژیک و هەنگاوەکانی ئەو ئیدارە بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتی: لە ڕێکخراوی پەدافەندی ناهۆکارمەندی وڵات کە بەشێکە لە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری، ناوەندگەلێکی تایبەتی هەیە کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بایۆلۆژیکدا توێژینەوە دەکەن و هەنگاوی بەربڵاو هەڵدەگرن و ئامادەیی پێویست مسۆگەر دەکەن.

وتیشی: لە دوو زانکۆی زانستی پزیشکی سەربازیی سوپا و ئەرتەش، بەشی کیلینیکی و پاراکلینیکیی تاقیگەیی جۆراوجۆر بوونیان هەیە کە بە تایبەت لەو بوارەدا چالاکی دەکەن و ئامادەیی پێویستیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان هەیە.

سەردار عێراقی زادە ئاماژەی بەوەش دا: هیوادارین هیچکات هەڕەشەگەلی بایۆلۆژیک بۆ وڵات نەیتە ئاراوە، بەڵام ئەگەر تووشی ئەو جۆرە هەڕەشانە هاتین ئەوا هێزی چەکداری ئەو ئیمکاناتەی لە بەردەستدایە کە لە کاتی خۆیدا بە هەڕەشەگەلی بایۆلۆژیک بزانێت و هەنگاوی دەرمانی گونجاوی بۆ هەڵگرێت.

News ID 27680

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha