بەڵگەی ئێران سەبارەت بە سیخورەکانی سیا ڕاستە

ڕابرت دەیڤید ستیل پێی وایە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە کە لە لایەن ئێرانەوە لە ئەو پێوەندییە بڵاو بووەتەوە ڕاستە و نیشاندەری سیخوڕی دەستگیرکراوەکان بۆ ئەمریکایە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: دوێنێ بەرپرسی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعات لە ناسینەوە و دەستگیری ١٧ سیخوڕی پێوەندیدار بە سیا هەوڵی دا و وتی: ئەرکی ئەوان ئاڵۆزی دروست کردن لە ناوەندەکانی ئابووری، ناڤۆکی و سایبری ئێران بووە.

ناوبراو لە کۆتایی دا ئاشکرای کرد: هیچ یەکە لە ئەو ١٧ ە کەسە دەستگیر کراوە هاووڵاتی بیانی نەبوون و هەوڵیان دەدا هەواڵگەلێک لە ناوەندە هەستیار و ناڤۆکییەکان بنێنە ئیختیاری ئەمریکا و یا هەوڵی خراپکارانە ئەنجام بدەن کە بەختەوەرانە بە هەوڵی بە جێی وەزارەتی ئیتلاعات سەرنەکەوتن. ئەبێ بوترێت پاش هاتنە سەر دەڵاتی دەوڵەتی ترامپ هەوڵی ئیتلاعاتی و سیخوڕی لە ئێران زیادی کردووە کە بە وشیاری و هاوکاری زۆر باش و ئەرێنی کۆمەڵگای ئیتلاعاتی ئێران، ئەو هەوڵانە شکستیان هێناوە.

لە کاردانەوە بە ئەو هەواڵە و بڵاو بوونەوەی ڤیدیۆکە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دەستگیر کرانی سیخوڕە پەروەردە کراوەکانی ڕێکخراوی سیا لە ئێران لە پەیامێکی توییتەریدا پاگەندەی کرد: ڕاپۆرتی دەستگیری سیخوڕەکانی ڕێکخراوی سیا لە ئێران بە تواوەتی ناڕاستە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەم بارەوە پاگەندەی کرد: بەس درۆ و پاگەندەی زیاتر ( وەکوو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە تێکشکاوەکەیان). تاران نازانێت خەریکە چی دەکات. ئابووریان لەناوچووە و خراپتریش دەبێت.

ڕابرت دەیڤید ستیل ئەفسەری پێشووی هەواڵگری ڕێکخراوی سیخوڕی ئەمریکا (سیا) و بنیاتنەری ڕێکخراوی " چالاکی هەواڵگری سوپای دەریایی ئەمریکا" سەبارەت بە پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە دەستگیر کراوەکانی پێوەندیدار بە سیاوە بە هەواڵنێری مێهر وتی: من پێم وایە کە قسەی ئێران لەم بوارەوە ڕاستە.

ناوبراو زیادی کرد: وێنە و ڤیدیۆیەک کە لە لایەن ئێرانەوە لە پێوەندیەدا بڵاو بووەوە ڕاستە و نیشاندەری سیخوڕی دەستگیرکراوەکان بۆ ئەمریکایە.

ستیل وتیشی: ئێران بە تێکشکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا نیشانی دا شێوەیەکی جیدیی دەست پێکردووە کە  هاوکات لە گەڵ پێچراو بوونی، نابێتە هۆی هەستیاری خەڵکی ئەمریکا.

ناوبراو سەبارەت بە پاگەندەیکانی پەمپێئۆ سەبارەت بە ئێرانیش وتی: پەمپێئۆ درۆزنە و کەسێک قسەکانی باوەڕ ناکات لە بارەی ئێرانەوە. ئەو خۆی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.

News Code 27570

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 11 =