کاردانەوەی ئەمریکا بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لە لایەن ئێرانەوە

ئەمریکا کاردانەوەی بە ڕاگرتنی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لە کەنداوی فارس نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر لە سپۆتینک، تەنیا چەند خولەک پاش ڕاگیرانی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکە لە گەرووی هورموز، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ڕاگیرانی ئەو نەتهەڵگرە ئاگادارە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاندووە لە گەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی واشنتۆن خەریکی گفتوگۆ لەو بارەیە.

لە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕاگیرانی نەوتهەڵگرە بریتانیاییەکەی بە ناوی هەڵسوکەوتە ڕووخێنەرەکانی ئێران ناو بردووە و ئەو ئەنجومەنە زیادی کردووە کە بە ئامانجی بەربەرەکانێ لە گەڵ ئێران خەریکی دانوستانن.

ئەو بەیاننامە تەنیا کەمتر لە یەک کاتژمێر پاش ئەوە بڵاو بووەوە کە پێوەندیە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند کە نەوت هەڵگرێکی بریتانیایی بە ناوی impero stena یان لە کاتی پەڕینەوە لە گەرووی هورموز بە هۆی لەبەرچاو نەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە سەر داخوازی ڕێکخراوی بەندەر و دەریاوانی پارێزگای هورموزگان، لە لایەن یەکینەکانی ناوچەی یەکەمی هێزی دەریایی سوپاوە ڕاگرتووە.

لە راگەیێندراوەکەی سوپا هەروەها هاتووە کە نەوتهەڵگرەکە بۆ تێپەڕانی قۆناغە یاساییەکان و لێکدانەوەکان ڕادەستی رێکخراوی بەندەر و دەریاوانی ئێران کراوە.

شیاوی باسە کە ئەو نەوتهەڵگرە لە بەندەری فوجەیرە لە ئیماراتەوە بەرەو بەندەری جوبەیل لە عەرەبستان دەڕۆیشت.

News Code 27509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =