AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢٨ ٢٣:٤٨

بەرپرسێکی ئاگاداری ئێرانی ڕایگەیاند:

هۆکاری ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی لە کەنداوی فارس

هۆکاری ڕاگرتنی پاپۆڕی بریتانیایی لە کەنداوی فارس

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاوانی , وتی: پاپۆڕی نەوت هەڵگری بریتانیایی بە ناوی ئێستینا ئیمپرۆ, بە لەبەرچاو نەگرتنی بنەمای پەڕینەوەی بێ خەسار لە گەرووی هۆرمۆز, ئاسایشی هاتوچووی کەشتییەکان لەم ناوچەیەی خستە مەترسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نەوت هەڵگری بریتانیایی بە پێچەوانەوەی پێودانی نێودەوڵەتی لە ڕێگای چوونەدەرەوە هاتووەتە ناو گەرووی هۆرمۆز و بە کوژانەوەی سیستەمی ئەی ئی ئێسی پاپۆڕ کە بەکارێکی مەترسیدار دێتە ئەژمار, گرینگی بە هۆشدارییەکان نەداوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە: جگە لەو بابەتەی باس کراوە, ئەم پاپۆڕە بە ڕژاندنی پاشماوی نەوتی خۆی بۆ ناو دەریا خەساری له کەنداوی فارس داوە.
ئەم پاپۆڕە ڕادەستی ڕێکخراوەی بەندەرەکانی ئێران کراوە.

News ID 27497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha