ستراتێژی بەرگریمان لە ئەگەری هەڵەی دوژمنان دەکەینە هێرش

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: لە ئەگەری هەڵەی دوژمنان ستراتژیی بەرگریمان دەگۆڕێت و هەموو دەفرایەتییەکانمان دەچێتە قۆناغی هێرشبەرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی سەردان و هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەیی بەرگرانەی هێزە جێگر بووەکان لە سێ دوورگە و ناوچەی دەریایی نازعات لە کەنداوی فارس، بە ئاماژە بە زاڵبوونی هەواڵگرانەی ئێران و ئامادەیی گونجاوی یەکینەگەلی دەریایی سوپا بپ پاراستنی ئاوەکانی ئێران، وتی: ناوچەی کەنداوی فارس و تەنگەلانی هورمۆز و دوورگە و کەنارەکانی نە تەنیا بۆ ئێران، بەڵکوو بۆ هەموو جیهان هەستیارە و بەشی دانەبڕاوەی ئابووریی جیهان دێتە ئەژمار.

وتیشی: ئێمە بۆ پاراستنی سەرچاوەگەلی گرینگ و سنوورە ئاوی و ئاسمانییەکانی خۆمان لەو ناوچەدا، دەستمان داوەتە پەرەدانی بەرگرانەی بە هێزی هێزی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی و هاوکات خاوەن دەفرایەتی و خەزێنەیەکی باڵای هێرشبەرانەشین.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران بە ئاماژە بە ئامادەبوونی دەستێوەردەرانەی هێزی سەرووناوچەیی و پەرەدان بە نائەمنیی ناوچە، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک هێزێکی گەورەی سەربەخۆ لە پێناو پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینی، دەریایی و ئاسایشی ئاسمانی بە سەر تەواو پانتایی ناوچەی باکووری کەنداوی فارس و دەریای عەماندا زاڵە و بە وەکالەت لە گەلی ئێران لە هەموو بوارەکاندا پەرەمان بە پێگەی بەرگرانەمان داوە.

سەردار سەلامی بە ئاماژە بە ستراتژیی بەرگری – هێرش، ڕوونی کردەوە: زۆر ئاساییە کە ئێمە لەباری ستراتژییەوە بەرگرانە بجووڵێینەوە، واتە دەستپێکەری هیچ شەڕێک نین، بەڵام لەباری تاکتیکەوە هەلومەرجەکە تەواو بە پێچەوانەیە و ئەگەر دوژمن هەڵەیەکی لێکدانەوەیی بکات، ستراتژیی بەرگریمان بۆ ستراتژیی هێرشبەرانە دەگۆڕدرێت و هەموو دەفرایەتییەکانمان بە باری هێرش بردندا دەشكێتەوە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا بە هوشداردان بە ژووری ئەندێشە و جەنگی بەرەی دوژمن لە ئاژاوەنانەوە و دوژمنایەتی دژی گەلی ئێران، ڕایگەیاند: بەرزکردنەوەی لێهاتووییەکان بۆ گوڕینی خێرای ستراتژیی بەرگری بە ستراتژیی هێرشبەرانە بە ڕەخساندنی هەموو پێش مەرجەکان و پێداویستییەکانی، ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە داڕشتن و لە ئەگەری پێویستیدا پەرەدان بە هێزەکان بە پێی ئەو هەنگاوە ئەنجام دەدرێت.

News Code 27491

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =