بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی غانمی ئەندامی لیژنەكە لەلێدوانێكدا بۆ پێگەی "مەعلوومە" ڕایگەیاندووە: پرۆسەی سەربازی چنگ، كە لەناو خاكی عێراقدا بەرێوەدەچێت بە ڕەزامەندی و رێككەوتنی پێشوەختەی هەردوو حكوومەتی بەغدا و ئەنقەرەیە.
ئەو راشیگەیاند: ڕێگە بە هێزەكانی توركیا دراوە تا ڕووبەرێكی دیاریكراو بێنە ناو خاكی عێراق بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
غانمی ئاماژەی داوە کە حكوومەتی بەغدا بە لایەنی توركی وتووە: رێگە بە سوپای توركیا نادرێت لە سنوورێكی دیاریكراو زیاتر بێتە ناو خاكی عێراق وەك چۆن ئەوەی لە بەعشیقە كردی ، لەبەر ئەوەی ئەوە زیان بە پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات دەگەیەنێت و دژی سەروەری خاكی عێراقیشە.
ئەوەشی وت کە لەئێستادا هەردوولا گفتوگۆ دەكەن لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ رێكخستنی بوونی سەربازی سوپای توركیا لەناو خاكی عێراق و چۆنییەتی چوەنەدەریان ، لەبەر ئەوەی بوونیان بێ رەزامەندی عێراق بووە و نایاساییە .
Your Comment