بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان بە بێ ئاگاداری ئەندامەکان، ڕێککەوتنێکی لە گەڵ پەکەکە/پەیەدە واژۆ کردووە و بە وتندی ئیدانەی دەکەین.
لە ئەو بەیاننامە هەورها هاتووە: تورکیا لە ئەو بوارە هەوڵی پێویست لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەدات. واژۆی بەرنامەی نێوان ئەو ڕێکخراوە و گرووپێکی تیرۆریستی قبووڵ نەکراوە.
ئەو بەیاننامە زیادی دەکات: نەتەوە یەکگرتووەکان ئەبێ لە ڕیزی یەکەمی شەڕ دژی تیرۆریزم بێت و نابێت لە گەل گرووپێکی تیرۆریستی ڕێک بکەوێت. ئەو پرسە پێشێل کرانی ئاشکرای بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
شیاوی باسە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنێکی لە گەڵ پەکەکە/پەیەدە کردووە کە بە پێی ئەوە بەکار هێنانی منداڵان لە شەڕ ئەبێ ڕابگیردرێت.
بۆچوونی ئێوە