بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق لە فەرمانەی ١٠ مادەیی عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پێوەندی لە گەڵ حەشدی شەعبی پاڵپشتی کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، موقتەدا سەدر لەم بارەوە وتی کە سرایا سەلام سەر بە ڕەتوی سەدر یەکەم گرووپێک دەبێت کە فەرمانی عەبدولمەهدی کردەیی دەکاتەوە.
رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بە فەرمانی سریا سەلام فەرمانی دا تا هەرچی خێراتر تەواوی بنکەکانی ئەو گرووپو دابخات و ناوەکانی پێوەندیدار بە ئەوانەوە لا ببات.
شیاوی باسە، پێشتر عەبدولمەهدی بە دەرکردنی فەرمانێکی ١٠ مادەیی، فەرمانی ڕێکخستنی حەشدی شەعبیی دەرکرد.
Your Comment