بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر , مورادنیا ئەمڕۆ سێ شەمە ۱۱ی پووشپەڕ لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناودارانی کورد کە لە زانکۆ کوردستان بەڕێوەچوو, ڕایگەیاند: کۆنگرەەی ناودارانی کورد هەوڵ دەدات هونەر، فەرهەنگ و مێژووی بەرزی کوردستان بۆ جیهان بخاتەڕوو تا کوردستانی ئازیز، ئەم بەشە جوانەی ئێران باشتر لە پێش بۆ جیهان نمایش بکرێت.
ڕاشیگەیاند: ئامانجمان لە کۆنگرە ناساندنی باش و شیاوی کورد بە جیهانە کە هەموو ژیانیان ئاشتی و دۆستایەتی بووە و پەیامی ئەم خەڵکە هەڤگری و یەکگرتووی و یەکڕیزی هەمە لایەنەیە.
جەختیشی کرد کە مەبەست لەم کۆنگرە بایەخ دان بە هونەرمەندانە کە ئێستا زیندوون تاکوو ناویان بۆ هەمیشە بمێنێتەوە و بدرەوشێتەوە لە جیهاندا.
پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە نزیکایەتی زمانی کوردی و فارسی وتی: بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ەک بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ناودارانی کورد بە هۆی دەوڵەمەندی فەرهەنگی و هونەری ئەم پارێزگایەیە و دەتوانێت کاریگەریی لە گەشەی هەمەلایەنە بێت.
Your Comment