بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی نیشتمانی پیشەسازی و کانگا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی تاران بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران وتی: ئەمریکا لە هەموو دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکاندا ئاژاوەیان ناوەتەوە و ئەو هەڵوێستەی تایبەت بە ئێران نییە. هەڵبەت ئەو هەڵوێستەی هەمبەر بە ئێران مانایەکی دیکەی هەیە کە هەمان تیرۆریزمی ئابوورییە.
لاریجانی وتیشی: بێ گومان ئەم قۆناغ و هەلومەرجەش تێدەپەڕێت و ناتوانن لە سەر ئەو هەڵوێستەیان پێداگر بن. بەڵام نە ئێڕان لەو بوارەدا دەستەوەستانە و نە وڵاتانی دیکەش ئەو دۆخە تاقەت دێنن. چونکە تا ئێستا زۆربەی وڵاتان مەیدان داریان کردووە و بە دوای چارەسەر کردنی کێشەکانن.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێشوازیی ئێران لە پێشنیارگەلێک کە لە بەرژەوەندی نیشتمانیی بێت، زیادی کرد: بەڵام بەوەشەوە نابینە یاریی هیچکەس و لایەنێک و سەبارەت بە پێشنیارەکان و مومکین و نامومکین بوونیان بڕیار دەدەین.
سەرۆکی مەجلیس لە درێژەدا بە ئاماژە بە کێشەگەلی ناو سیستەمی بوودجەی وڵات، بیری هێنایەوە کە هەموو کێشەکانی وڵات دەروەستیان بە گەمارۆکانەوە نییە و بەشێکیان کێشەگەلی ناوخۆیین و دەبێ هەوڵی چارەسەر کردنیان بدەین. هەر بۆیە چاکسازی لە پێکهاتەی ئابووریی وڵات زەروورییە و تا ڕادەیەکیش هەنگاوێکی ئاڵۆزە، بەڵام بە پێوشوێن گرتنی پێویست مومکینە.
لاریجانی لە کۆتاییدا بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی سەخڵەتی ئابووری وڵات تێدەپەڕێت، جەختی کرد: زۆربەی وڵاتان یارمەتیمان دەدەن ئاستەنگەکان تێپەڕێنین. ئەوە لە کاتێکدایە کە دوژمنان بە دوای ئەوەوەن کە پەیوەندی بازرگانیان لە گەڵ ئێمە دابخەن و فرۆشی نەوت بگەیێننە سیفر، بەڵام شکستیان هێنا و لە بەرامبەردا زۆربەی وڵاتانی گەورە و بە تایبەت دراوسێکانمان یارمەتیمان دەدەن لەو قۆناغە تێپەڕین.
ناوبراو جەختیشی کرد: هیوادارم بەرپرسانی دەوڵەتی لە پێناو بەرزڕاگرتنی گەشەی ئابووری و بەرهەم هێنەری هەنگاو بنێن و خاوەن ڕوانگەیەکی پراکتیزەگەرانە بن هەتا ئاستی بەرهەم هێنەری و ئاستی هەناردەمان بەرزتر بێت.
Your Comment