AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٩ ٠٨:١٢

پاگەندەی نوێی دۆناڵد ترامپ:

ئەردۆغان بەڵێنی پێدام دەست هەڵگری پاکتاوی کوردی سووریا بێت

ئەردۆغان بەڵێنی پێدام دەست هەڵگری پاکتاوی کوردی سووریا بێت

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی وڵاتانی جی بیست پاگەندەی کرد کە ئەو نەیهێشتووە ئەردۆغان کوردی سووریا لە ناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کۆشکی سۆی، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی وڵاتانی جی بیست سەردانی ئۆزاکای ژاپۆنی کردبوو، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وێرای ئاماژە بە دیداری لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وتی: ئەو پیاوێکی لاسارە، بەڵام من لە گەڵیدا ڕێککەوتم و ئەوە هەنگاوێکی باشە، چونکە ئەو دەیەویست کوردەکانی سووریا لە ناو ببات. 

وتیشی: ئەردۆغان کێشەی قووڵی لە گەڵ کوردەکانی سووریا هەیە و بۆ ئەو مەبەستە ٦٥ هەزار هێزی لە سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریا جێگر کردووە و دەیەوێت کوردەکان لە ناو ببات؛ ئەو کوردانەی کە شان بە شانی ئێمە دژی داعش شەڕیان کردووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەدا ئاماژەی بەوە دا کە داوای لە ئەردۆغان کردووە کاری بە کوردەکان نەبێ و سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی پێ داوە کە دەستهەڵگری پاکتاوی کوردەکانی سووریا بێت.

News ID 27158

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha