بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەیلی مەیل، مایکڵ ترۆیت گەنجێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی لیونیای ویلایەتی میشیگانی ئەمریکا، لە کاتی گواستنەوەی پەیژەیەکی ئاسنی پەیژەکەی لە سیمی کارەبا گیرا و بووە هۆی کارەباگرتن و وەستانی دڵی.
کاتێک مایکڵ تووشی ئەو ڕووداوە هات، ٤ خولەک کاتی برد بۆ گەیشتنی تیمی فریاکەوتن و لەو ماوەیەدا ئەگەری بووژانەوەی زۆر کەم بوو. چونکە دڵی لە لێدان کەوتبوو و سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشکان دڵی نەدەبووژاوە. بەڵام لە پڕدا پاش ٢٠ خولەک ئەو دووبارە گەڕاوە بۆ ژیان و زیندوو بۆوە.
لە ماڵپەڕی نەخۆشخانەی بۆمۆنتدا هاتووە: ئەگەرچی مایکڵ دوای کارەباگرتن تا زیندووبوونەوەی لە سەر تەختی نەخۆشخانە هیچی لە بیر نییە، بەڵام کاتێک بە هۆش هاتەوە وەک ساپێرمەنێک دەزگیرەی تەختەکەی بە هەموو هێزەوە دەجووڵاندەوە و تیمی پزیشکی هەوڵی دەدا مایکڵ لە جێی خۆیدا ڕاگرێت.
ئاماژە بەوەش دراوە کە تاقە پاشهاتی ئەو ڕووداوە لە لەشی مایکڵ سڕبوون و بێ هەست بوونی قامی لاقیەتی، بەڵام مێشکی لە تەواو ئەو ماوەیەدا کاری دەکرد.
بۆچوونی ئێوە