بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی شەوی سێشەممە لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ، وتی: ئێران بەردەوام لە ڕێگای گەشەی پێوەندی و ئامانجدار لە گەڵ فەڕەنسا هەوڵی داوە و هەوڵیش دەدات.
ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە لە هیچ دۆخێکدا بۆ ڕێککەوتنێک کە ئاکامی دوو ساڵ دانوستان بووە، دیسان دانوستان ناکەین، درێژەی دا: ئەمریکییەکان بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە گوشار و توند کردنوەی گەمارۆکان دژی نەتەوەی ئێران سەلماندیان بە هیچ شێوەیەک خوازیاری چارەسەری کێشەکان نین.
ڕۆحانی دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو هۆکار و بەرپرسی سەرەکی دروست کردن و توند کردنەوەی ئاڵۆزییەکان زانی و وتی: فڕۆکە ئەمریکییەکە پاش بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی ئێران و سەرەنج نەدان بە چەند هۆشداری لە لایەن سیستەمی بەرگری ئێرانەوە کرایە ئامانج و ئەگەری ئەمریکییەکان بیانەوێت دووبارە هەرێمی ئاسمانی ئێران ببەزێنن، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرانبەریان دەوەسێت.
ئیمانۆئێل ماکرۆنیش لە ئەو پێوەندییەدا بە ئاماژە بە زەروورەتی هەوڵی هەمووان بۆ ڕێگری لە توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکان و کارە دنەدەرانە لە ناوچەکە، وتی: زۆربەی هەوڵ و بڕیارەکانی ئەمریکا بۆ پڕوپاگەندای ناوخۆییە.
Your Comment