AP ١٣٩٨ پووشپەڕ ٢ ١٩:٠٤

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا:

ترامپ ئامادەی دانوستانی بێ پێش مەرج لەگەڵ ئێرانە

ترامپ ئامادەی دانوستانی بێ پێش مەرج لەگەڵ ئێرانە

مایک پەنس، جارێکی دیکە بە ئاماژە بەوەی کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادەی دانوستانی بێ پێش مەرج لەگەڵ ئێرانە ، پاگەندی کرد واشنتۆن ڕێگە نادات تاران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەنس، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە ئامادەیی دۆناڵد ترامپ بۆ دانوستانی بێ پێش مەرج لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵی دا.

 وتیشی: ترامپ گومانی بوو لەوەی کە بەرپرسانی باڵای ئێران فەرمانی پێکانی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکایان دابێت و بۆیە بڕیارەکەی بۆ هێرش کردنە سەر ئێرانی هەڵوەشاندەوە.

مایک پەنس جارێکی دیکەش پاگەندە بێ بنەماکای ئەمریکای دووپات کردەوە کە گوایە ڕێگری دەکەن لەوەی ئێران دەستی بە چەکی ناڤۆکی بگات.

News ID 27071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha