بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە گاردیەن، توێژینەوەینوێ نیشان دەدا کە ئەو گوشتەی لە تاقیگە یان لە گیا بەرهەم دێت، تا ساڵی ٢٠٤٠ی زایینی بەشێکی زۆری بازاڕە جیهانییەکانی گوشت دادەگرێ.
کۆمپانیای نێونەتەوەیی AT Kearney ئەو توێژینەوەی ئەنجام داوە و لای وایە گوشتێک کە لە مادەی جێگرەوە دابین دەبێت، تا ٢٠ ساڵی داهاتوو لە سەدا ٦٠ی بازاڕی جیهانی بە خۆی تەرخان دەدا. هۆی ئەوەش دەگەڕیتەوە بۆ نیگەرانیگەلی ئەخلاقی و کاریگەریی دژە ژینگەی پیشەسازیی بەرهەم هێنانی گۆشت.
شایانی باسە، پەرەسەندنی ڕەوتی بەرهەم هێنانی گۆشت لە مادەی سەرەتایی گیایی و تاقیگەیی لە ساڵانی ڕابردوو بۆتە هۆی سوودی یەک ملیاردیی کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنەری خۆراکی گیایی وەک Beyond Meat، Just Food و Impossible Food.
Your Comment