تێچووی دابین کردنی ئاسایش ناوچەکە نابێت بۆ هەمیشە لە سەر شانی ئێران بێت

کارناسێکی بواری نێودەوڵەتی بە وتنی ئەوەی کە بڕیار نییە بۆ هەمیشە ئێران تێچووی بەربەرەکانێ لە گەڵ زۆربەی هەڕەشە ناوچەیی و جیهانییەکان بدات، وتی: ئەورووپا ئەبێ لە تێچووەکانی دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە بەشدار بێت.

عەباس عەلی مەنسووری ئارانی کارناسی بواری نێودەوڵەتی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر سەبارەت بە هەڵوێستی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەورووپی بەرانبەر داهاتووی پێوەندی لە گەڵ ئێران و بەرجام و داخوازیەک کە بۆ دانوستان لە گەڵ تاران لە بواری بەرنامەی بەرگری هەیانە، وتی: ئێمە بۆ ڕاکێشانی باوەڕ و ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ شەڕی دەروونی پڕۆپاگەندایەک کە ئەمریکا و ڕۆژاوا پێش بەرجام ڕێکیان خستبوو دانوستانمان کرد تا نیشانی بدەین دروشم دژی کۆماری ئسیلامی بێ بنەمایە و دوابەدوای ئەو پرسە بوو کە پاش ماوەیەکی دوور و درێژ بەرجام ڕێککەوت و بڕیارنامەی ٢٢٣١ بۆ مسۆگەر کردنی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

ناوبراو وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیش تا ئێستا ١٥ جار لە ڕاپۆرتەکانی لە سەر چالاکی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران و پێبەند بوونی ئێمە بە بەڵێنەکانمان لە بەرجام جەختی کردووە، بەڵام دەبینین کە لایەنی بەرانبەر تەنانەت کەمترین پێبەندیشی بە بەڵێنەکان نییە و ئەمە قبووڵ نەکراوە کە لایەکی دانوستانەکە کە ئێمەین هەروا پێبەندی بەڵینەکانمان بین و لایەکی تریش نە تەنیا ئاوەها کارێک نەکات بەڵکوو بەردیش بخاتە بەر پێمان.

مەنسووری بە وتنی ئەوەی کە بڕیار نییە هەمیشە ئێران تێچووی بەربەرەکانێ لە گەڵ زۆربەی هەڕەشە ناوچەیی و جیهانییەکان بدات، زیادی کرد: ئێران تا ئێستا لە شەڕ دژی تیرۆریزم و مادەی هۆشبەر تێچووی زۆر قورسی داوە بەڵام بڕیار نییە تا هەتاهەتایە، تەواوی تێچووەکانی دابین کردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە لە بواری جیاواز لە سەر شانی ئێران بێت. وڵاتانی ئەورووپیش ئەبێ لە ئەو پرسە بەشداری بکەن تا ئەو دەستە هەڕەشانە داوێنیان نەگرێتەوە.

ئەو کارناسەی بواری نێودەوڵەتییە وتیشی: هەوڵەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییش زۆر بە جێ بوو و ڕوونە کە تەواوی ئەرکانی دەسەڵاتیش پاڵپشتی دەکەن لە ئەو بڕیارە و ئاڵبەت هیوادارین کە ئەورووپا پێزانی ئەو دەرفەتە لە لایەن ئێرانەوە بێت و بتوانێت لە ئەو دەرفەتە کە ماوە بۆ کردەوەیی کردنەوەی بەڵێنەکانی کەڵک وەربگرێت.

ناوبراو سەبارەت بە برێک هەڵوێستی وڵاتانی ئەرووپی و ئەمریکی لە سەر داخوازی دانوستان لە گەڵ ئێران لە بواری بەرگری و سەربازی، وتی: ئێمە ناتوانین لە سەر پرسە هەرە گرینگەکانی خۆمان لە گەڵ کەسانی تر دانوستان بکەین و ئەوانە جگە لە پرسی سیاسی شتێک نین و بە هیچ لەونێک دانوستانیان لە سەر ناکرێت لە گەڵ هیچ لایەنێکی بیانی.

News Code 26945

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =