ناکۆکییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە سەر ناوچەی ئەمن لە سووریا

جەیمز جێفری پێی وایە کە لە درێژەی گفتوگۆکانی واشنتۆن-ئەنقەرە، چەند کێشە و دژایەتی ڕا و ڕوانگەی گرینگ، پێویستیان بە لێکدانەوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی لێکدانەوەیی   gazeteduvar، جیمز جێفری نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دۆسیەی سووریا، دوێنێ و لە ناوەندی خوێندنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی واشنتۆن ڕایگەیاند: لە نێوان تورکیا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، سەبارەت بە باکووری سووریا، جۆرێک ڕێککەوتنی نەنووسراو و ئەخلاقی هەیە.

جێفری زیادی کرد: پرسی دروست کردنی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، پرسێکی گرینگە. لە بڕێک پرسەکان لە گەڵ تورکیا ڕێککەوتین بەڵام چەند کێشە و جیاوازی ڕای گرینگ، پێویستیان بە لێکدانەوە هەیە.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: لە گەڵ تورکیا لە سەر دوو پرسی گرینگ جیاوازی ڕامان هەیە. یەکەم ئەوەی کە هێزەکانی یەپەگە ئەبێ تا کوێ بکێشنەوە و شێوەی چنینی سەربازی و بەرگریان بە چ شێوەیەک بێت. دووهەم ئەوەی کە چەک و تەقەمەنیەک کە بۆ شەڕ دژی داعش خراوەتە بەردەستیان، بە چ شێوەیەک و بە چ پلانێکەوە لیێان وەربگیردرێتەوە.

جێفری هەروەها لە سەر ئەو پرسە جەختی کرد کە بڕیار نییە لە ناوچەی ئەمنی باکووری سووریا هێزە ئەورووپییەکان بەشداریان هەبێت. ئەگەرچی جێفری پێشتر ئاماژەی کردبووە سەر ئەوە کە ئەگەری هەیە گرووپگەلێک لە کۆماندۆکانی فەڕەنسەوی و بریتانیایی لە باکووری سووریا ئامادە بن، بەڵام دوێنێ بە شێوەی فەرمی و ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە کارێکی وا ئەنجام نادرێت و پلانی بۆ دانەڕێژراوە.

News Code 26831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =