ئامادەی دانوستان لە گەڵ تارانین بەڵام بژاردەی سەربازی هەمیشە لە بەردەستدایە

دۆناڵد ترامپ جارێکی تر ئامادەیی خۆیی بۆ دیدار لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێرانی ڕاگەیاند و لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە بژاردەی سەربازیش بەردەوام وەکوو بژاردەیەک لا ئارادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ITV بریتانیا وتی: کاتێک کە بۆ یەکەم جار چوومە کۆشکی سپی ئێران شوێنێک بوو کە دوژمنێکی گەورە بوو. لە ئەو کاتەدا ئەوام نەتەوەیەکی تیرۆریستی پلە یەک لە جیهان بوون و ئەگەری هەیە ئەمڕۆش هەر ئەو جۆرە بێت.

ترامپ لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر ئەوەی کە ئایا سەبارەت بە پێویست بوونی بەکارهێنانی بژاردەی سەربازی بیر دەکاتەوە یان نا؟ وتی: هەمیشە ئەو بژاردە هەیە. بەڵام ئایا من ئەو شەڕەم دەوێت؟ نا. من شەڕم ناوێت. بەڵام هەمیشە ئەو نژاردە لە ئارادایە.

ناوبراو لە وەڵام بە ]رسیارێکی تر لە سەر ئەوەی کە ئایا ئامادەی دانوستان لە گەڵ عەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانە؟ وتی: بەڵێ بە دڵنیاییەوە. من زیاتر گفتوگۆ یەکمایەتیمە.

News Code 26790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =