دژایەتی ئەمریکا لە گەل تورکیا بۆ کڕینی ئێس ٤٠٠ ئامانجی سیاسی لە پشتە

سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەکانی ڕووسیا لە ئەنقەرە پێی وایە دژایەتی ئەمریکا لە سەر کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە لایەن تورکیاوە لە ڕووسیا بە ئامانجی سەربازی نییە و ئامانجی سیاسی هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-ئازەر مهدەوان: دژایەتی ئەمریکا لە سەر کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا و هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کە پێوەندییەکانی ئەنقەرە-واشنتۆن بچێتە قۆناغێکی ساردترەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە یەکێک لە پاشهاتەکانی ئەو دژایەتییە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار لە تورکیا.

هەرچەند لە ساڵەکانی دواییدا پێوەندییەکی پڕ لە هەوراز و نشێومان لە نێوان ئەمریکا و تورکیا بینیوە بەڵام دەتوانرێت بوترێت پاش کوودەتا شکست خواردووەکەی ٢٠١٦ و ڕادەست نەکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەن وەکوو هۆکاری سەرەکی ئەو کوودەتا و پرسی دەستگیر کردنی قەشە ئەمریکییەکە واتا برانسۆن و پرسی ئێس ئێس ٤٠٠ بووەتە نوێترین هۆکاری ئاڵۆزی لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ پڕۆفسۆر ساڵح یەڵماز سەرۆکی ڕێکخراوی خوێندنەوەکانی ڕووسیا لە ئەنقەرە و مامۆستای زانستگای ییڵدیریم بایەزید ئەنجام داوە تا هۆکاری سەرەکی دژایەتی ئەمریکا لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشەکی زەوی بە ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لێک بداتەوە.

لە ئەو کاتەوە کە تورکیا بڕیاری کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی داوە ئەمریکا لە گەڵ ئەوە دژایەتی کردووە و چەندین جار هەڕەشەی گەمارۆی سەربازیی لە تورکیا کردووە بەڕای ئێوە هۆکاری سەرەکی دژایەتی ئەمریکا چییە؟

تورکیا لە پازدە ساڵ پێشەوە کڕینی جیهازاتی بەرگری سەربازیی دەست پێکردووە و ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەمریکا هەڕەشە لە تورکیا دەکات بەڵکوو لە کاتی کڕینی جیهازاتی سەربازی لە چینەوە ئاوها کاردانەوەیەکی نیشان داوە و تەنانەت تورکیا دوابەدوای ناڕەزایەتی ئەمریکا ناچار بوو ئەو ڕێککەوتننامە هەڵبوەشێنێتەوە.

ئەمریکا بە هۆی ئەوەی کە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی تێکۆشی خۆی وەکوو هێزی براوەی جیهان بناسێنێت، پێی خۆش نییە وڵاتانی تر هێزی زۆریان هەبێت.

وڵاتی ڕووسیاش پاش ڕووخانی شەورەوی توانی بە کەڵک وەرگرتن لە توانی سووتەمەنی خۆی لە بواری سەربازی سەرمایەدانەری بکات و لە ئاکامدا ببێتە میراتداری هێزی شەورەوی کە هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەیی هاوکاری سەربازی ئەنجام بدات. ئێستاش ئەمریکا لە ئەو دۆخە ناڕازییە. ئەبێ بوترێت کە ناڕەزایەتی ئەمریکا بۆ کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا بەس ناڕەزایەتییەکی ئەمنیەتی-سەربازی نییە؛ بەڵکوو ئەو دژایەتییە بە تواوەتی ئامانجی سیاسی هەیە. لە بنەڕەتدا ئەمریکا نیگەرانە کە لەمەوبەدوا دۆخی بازرگانی سەربازی بۆ ڕووسیا لە بار بێت و لە لایەکی تریشەوە ولاتانی ئەندامی ناتۆ تورکیا بکەنە وێنەیەک بۆ کڕینی چەک و تەقەمەنی لە ڕووسیا.

ئایا ئەمریکا بە بۆنەی ئەوەی کە ئێس ٤٠٠ هەڕەشەیەکە بۆ سەر ناتۆ دژایەتی دەکات یا بە تواوەتی ناڕازییە لە کڕینی ئەو سیستەمە لە ڕووسیا؟

ساڵی ٢٠١٧ کە ئەنقەرە ڕێککەوتنی کڕینی سیستەمی ئێس ٤٠٠ی لە گەڵ مسکۆ واژۆ کرد، واشنتۆن هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەدا بەڵام پاش دوو ساڵ کاتێک ڕێکەوتی ڕادەست کردنەکەی ڕاگەیێندرا ناڕەزایەتییەکان و و دوابەدوای ئەوە هەڕەشەکانی واشنتۆن دەستی پێکرد. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو سیستەمە مووشەکییە بە تواوەتی بۆ بەرگرییە نەک هێرش؛ کەواتە سیستەمی ئێس ٤٠٠ ناتوانێت هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر ناتۆ.

سیستەمی ئێس ٤٠٠ بیانوویەکە بۆ ئەمریکا. بۆ واشنتۆن پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئەوان چەندین ساڵە کە گەورەترین هەناردەکاری چەک لە جیهان بوون، بەڵام بە بەردەوام بوونی ئەو ڕەوتە بازاڕی فرۆشی چەکەکانیان کز بووەوە. پرسێک کە بووە هۆی لاواز بوونەوەی کاریگەری ئەمریکا لە بەشی سەربازی وڵاتانی جیاوازیش.

تورکیا بە بە ئاوەها سیستەمێکی ئاشمانییەوە دەتوانێت دەریای سپی، دەریای ڕەش و سنوورە هاوبەشەکانی لە گەل ئێران و یۆنانی لە کۆنترۆڵ بێت. لە ئەو ئەگەرشدا ئەگەر ئەمریکا بیەوێت لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی تێبپەرێنێت ئەبێ لە گەڵ تورکیا هەماهەنگی بکات؛پرسێک کە ئەمریکییەکان ڕازی نین لە سەری.

کەواتە واشنتۆن جەخت دەکات کە تورکیا لە جیاتی کڕینی ئەو سیستەمە بەرگرییە دژە ئاسمانییە، سیستەمی دژە ئاسمانی ئەمریکی پاتریۆت بکڕێت و دایبمەزرێنێت.

ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو دێر یان زوو ئێف ٣٥ وەردەگرین و پاش هاوردە کردنی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا پڕۆژەی هاوبەشی ئێس ٥٠٠یش دەست پێدەکەین، ئەم قسانەی ئەردۆغان چۆن لێک دەدەنەوە؟

لە ڕاستیدا ئەردۆغان دەیەوێت جەخت لە سەر ئەو پرسە بکات کە کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ بە واتای کردنە ئامانجی ئەمریکا نییە. کڕینی ئێف ٣٥ یش بە واتای کردنە ئامانجی ئاسایشی ڕووسیا نییە.

تورکیا بەس دەیەوێت ئاسایش خۆی دەستەبەر بکات. ئەنقەرە ترسی لە هەڕەشەکان نییە.واشنتۆن پێی وایە بە هەڕەشەی گەمارۆی ئابووری دەتوانێت تورکیا لە کڕینی ئەو سیستەمە پەشیمان بکاتەوە کە ئەوە نیشانی دەدات بەرپرسانی واشنتۆن هێشتا ئیرادەی خەڵکی تورکیایان نەناسیوە.

پرسی ئێس ٤٠٠ چەندە دەتوانێت ئابووری تورکیا و پێوەندی ئەنقەرە و واشنتۆن بخاتە ژێر کاریگەرییەوە؟

بە ڕای من هەر چەند ئەمریکا تا موەیەک دژایەتی تورکیا دەکات لە کڕینی ئێس ٤٠٠ بەڵام هەر ناچار دەبێت لە گەڵ تورکیا سازان بکات.

تەنانەت سەفەری ترامپ لە مانگەکانی داهاتوو بۆ تورکیا دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە سەر پرسی پەکەکە و سووریا و گولەن لە گەل تورکیا هاوکاریگەلێک ئەنجام بدات.

چونکوو بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا لە ساڵەکانی دواییدا سیاسەتێکی ساردی بەرنابەر ئێران گرتووەتە پێش بۆیە پێی خۆش نییە زیاتر لە ئەوە لە گەڵ تورکیا تووشی ئاڵۆزی نێت.

بڕیاری تورکیا لە سەر کڕینی ئێس ٤٠٠ یەک لاییە. ئەگەر ئەمریکا درێژە بداتە دژایەتییەکانی خۆی ئەو پرسە بە زیانی ناتۆیە. چونکوو بە درێژەدانی ئەو ڕەوتە تورکیاش لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بڕیارگەلێک کە لە ناتۆ دەدرێت ڤێتۆ دەکات.

بەم حاڵەوە تورکیا درێژەدەداتە کڕینی ئێس ٤٠٠ و لە پاڵ ئەوەش بۆ هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا دانوستانەکانی خۆ درێژە پێدەدات. ئەو خاڵەش ئەبێ بوترێت سیاسەتی تورکیا لە گەڵ ئەمریکا ماوەیەک لە چوارچێوەی کێبڕکێ، کاتێک قەیراناوی و ئاڵۆز و هەندێ جاریش سازێنەر و ئاشتیانە بووە.

تورکیا بۆ ئەوەی کە پێوەندییەکی سەرکەوتووانەی لە گەڵ ئەمریکا هەبێت ئەبێ پێوەندی و هاوکارییەکانی لە گەڵ تاران، مسکۆ و بڕۆکسل پتەو بکاتەوە. پێوەندی سارد لە گەڵ هەر کامە لە ئەو هێزانە لە بەرژوەندی ئەمریکایە کە ئەوە لە زیانی تورکیایە.

News Code 26710

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =