بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە BGR، تەلەسکۆپی گەردوونی کۆپلێر ماوەیەکە کوژاوەتەوە، بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە زۆربەی زانیارییە کۆکراوەکانیشی بە کار نەیەت.
ئیستا توێژینەوەی نوێی زانایانی ڕێکخراوی "مەکس پلانک"، زانکۆی جۆرج ئەگۆست و ڕەسەدخانەی "Sonneberg" لە زانیارییەکانی ئەو تەلەسکۆپە کە لە گۆڤاری Astronomy & Astrophysics بڵاو بۆتەوە، نیشان دەدا کە ١٨ هەساارەی هاوشێوەی زەوی و لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری لە گەردوون هەیە کە تا ئێستا پێ نەزانرابوون. توێژەران پاش لێکدانەوەی وردبینانەی زانیارییەکانی کۆپلێر لە رێگەی مێتۆسی نوێوە، ئەو هەسارانەیان دۆزیوەتەوە کە بە دەوری ئەستێرەگەلی درەدەستەوە دەسووڕێنەوە.
بەڵام بەوەشەوە ئەو ١٨ هەسارە لە بوونی ژین و بوونەوەر بێ بەهەرەن و وادیارە هەسارەکان بە ڕادەیەک گەرمن کە ئاویان تێدا نییە، بەڵام لەمناوە یەک هەسارەکان بە ناوی EPIC ۲۰۱۲۳۸۱۱۰.۰۲ کە هەسارەیەکی تەریکە و مەودایەکی گونجاوی لە گەڵ ئەستێرەکەی هەیە و پێدەچی ئاوی لێ بێت.
Your Comment