بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە تەلەڤیزیۆنی NTV، یاووز سەلیم کران جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆڕبەندی "پەیوەندییەکانی تورکیا – ئەمریکا؛ بنەما هاوبەشەکان و دوورنوێنە نوێیەکان" بە ئاماژە بە ناکۆکییەکانی ئەم دواییە لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ، ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت. هاوکاریی ستراتژیکی نێوان ئەنقەرە – واشنتۆن تەنیا بە پێی بەرژەوەندییە کاتییەکان دانەڕێژراوە، بەڵکوو سەرەڕای هەموو تاقیکارییەکان تورکیا و ئەمریکا توانیویانە بەردەوام پەیوەندییەکانیان لە بەرژەوندیی هەر دوولا بپارێزن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: تورکیا بە هیچ چەشنێک پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە پەکەکە / یەپەگە لە باکووری سووریا قبووڵ ناکات و واشنتۆن دەبێ ئەو پاڵپشتیانەی بوەستێنێت. یەکێکی دیکە لە کێشەکانی بەردەم پەیوەندیی تورکیا – ئەمریکا پرسی جەماعەتی گولەن و فەتحوڵڵا گولەنە کە لە ئەمریکا دەژی و ئەمە بۆتە هۆی دڵساردبوونەوەی گەل و دەوڵەتی تورکیا.
Your Comment