بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، جۆی هوود کارگێرای باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە دیداری لە دیداری فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جەختی لە پابەندیی ئەمریکا بە عێراق وەک یەکێک لە گرینگترین هاوپەیمانانی ستراتژیکی ئەو وڵاتە لە ناوچەدا کرد.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەمریکا بە گشتی ئاگاداری ئیرادەی هێزەکانی ئاسایشی عێراق بۆ پاراستنی گەلی عێراقە و لەو ڕووەوە بەردەوام دەبین لە ڕاوێژ، ڕاهێنان و پڕچەک کردنی هێزەکانی عێراقی لە دژی داعش. بە تایبەت کە داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق.
کارگێڕی باڵویزخانەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئەمریکا پابەندە بە ڕێککەوتنی ستراتژی و قەدەغەی بە کارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە وڵاتانی دراوسێ.
Your Comment