ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و لەبەر یەک هەڵوەشانەوەی هەسەدە

پەرەسەندنی ناکۆکی و ناڕەزایەتی هۆز و عەشیرەگەلی عەرەبی لە پارێزگای دیرەزور بووەتە مەترسی بۆ لە بەر یەک هەڵوەشانەوەی هەسەدە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە VOA، کارناسان پێیان وایە ناڕەزایەتی بە قۆڵبەست کردنی سەرەڕۆیانە، گرانی، کێشەی خۆراک، نەبوونی خزمەتکاری گشتی و بەهانەدان بە هێزی خۆجێی لە ئەگەری چارەسەر نەکران دەتوانێ مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و دۆڕاندنی دەسکەوتە سەربازییەکانی لە پارێزگای دیرەزوری بە دواوە بێت.

عومەر حسێن لای وایە کە بەشدار نەکردنی عەرەبەکان لە دەسەڵاتی ناوچە و یارییە سیاسییەکان پەرەی داوە بەو ناکۆکییە و دەڵێ: کوردەکان لە ئیدارەی باکووری سووریادا نە تەنیا عەرەبەکان، بەڵکوو کوردە نەیارەکانی خۆشیان لە دەسەڵات دوور دەخەنەوە.

لە وەڵامدا سەینەم محەمەد نوێنەری سیاسی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک لە واشنتۆن بە ئاماژە بە بوونی باڵە هاندەرەکان بە تایبەت پاشماوەی داعش بۆ پەرەدان بە ناکۆکییەکان لە نێوان کورد و عەرەب، ڕایگەیاند کە لە گەڵ سەرکردەی هۆز و عەشیرەکانی عەرەب گفتوگۆ کراوە و بەردەوام جەخت لەوە کراوە کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ناوچەکان تایبەت بە کورد نییە و بەزوویی کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

ناوبراو کۆنتڕۆڵی بیرە نەوتییەکان لە لایەن کوردەکانی بە بەشێکی دیکەی ناڕەزایەتییەکان زانی و وتی: کاتێک داعش بە سەر ناوچەدا زاڵ بوو نەوتی ئەو ناوچانە بە تاڵان دەبرا، بەڵام دوای هاتنی ئێمە هەوڵ دراوە دەرکێشان و فرۆشی نەوت سامان بدرێت و ئەمەش ناڕەزایەتی کەسانێکی لێکەوتۆتەوە کە پێشتر بەهرەی باشیان لە دزینی نەوت بردووە و بەو پێیە تەشەنە بە دۆخەکە دەدەن.

بە گشت ئەوانەوە شرۆڤەگەران لایان وایە کە ئەوی زیاتر لە هێرشی تورکیا یان هەوڵی دەوڵەتی ناوەندی دیمەشق بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەگەلی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە کوردەکان، مەترسییە بۆ سەر هەسەدە بەهرەمەند بوونی داعش و گرووپگەلی تیرۆریستی لە دۆخی ئێستای ناکۆکی ئیتنیکی و هەروەها ئەگەری لە بەر یەک هەڵوەشانەوەی هێزەکانی سووریا دیموکراتیکە لە جگە لە کورد هێزێکی زۆری عەرەب و مەسیحی لە خۆ گرتووە و لەو ڕووەوە کوردەکان لە داهاتوودا لە بابەتی کۆنتڕۆڵ ناوچەگەلی عەرەب نشینی وەک ڕەقە و دیرەزور تووشی کێشە و گرفت و تەنانەت پێکدادان بێن.

News Code 26596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =