بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەم ڕێوڕەسمەدا لە دیمەشق، کە مامۆستایانی ئایینی تێدا بەشدار بوون، ڕایگەیاند: گەلی سووریا لە ڕێگای خۆراگرییەوە بەرەوڕووی توندڕەوی بوونەوە و سوپای سووریا بەرەنگاریی تیرۆزیزمیوەدی هاتوو لە دڵی توندڕەوی بووە و زانایانی ئایینیش لە گەڵ ئەم توندڕەوییە شەڕ دەکەن کە تیرۆریزمی لێ دەردەچێت.
بەشار ئەسەد زیادی کرد: توندڕەوی بەرهەمی دینی نییە بەڵکوو بەرهەمی کۆمەڵایەتییە و جۆری سیاسی، ئیتنیکی و کۆمەڵایەتی هەیە و توندڕەوی ئایینیش یەکێکە لە جۆرەکانی توندڕەوی کە پاش ڕووداوەکانی مانگی سپتامبر هاتە ناو ژیانی ئێمە و وەهابیەتیش ئەم جۆرە توندڕەوییە بەهێزتر دەکات.
ئەو بە توندی هێرشی کردە سەر ئیخوانولموسلمین و وتی: ئیخوانولموسلمین و ئەندامانی ئەم بزووتنەوە، شەیاتینن.
باسی لە دۆخی ئێستای سووریا کرد و ڕایگەیاند : دۆخی کۆمەڵگای سووریا نەک تەنیا لە سەرەتای شەڕ باشترە، بەڵکوو دۆخی ئەمڕۆ تەنانەت لە پێش دەستپێکردنی شەڕیش باشترە. شەڕ وانەی دژواری بە ئێمەدا بەڵام بووە هۆی ئەوەی جارێکی دیکە پارامێرەکان کە بوونە هۆی ئەم شەڕە تاوتوێ بکەین.
سەرۆک کۆماری سووریا راشیگەیاند: شەڕی ئێمە شەڕی دەرەکی بوو بەڵام دەستوپەیوەندەکانی ناوخۆیی بوون.
Your Comment