شەوی ڕابردوو ئایەتوڵڵا خامنەیی لەگەڵ ژمارەیەک لە شاعێران و مامۆستایان و زمان و ئەدەبی فارسی دیدار وگفتوگۆیان کرد.
ڕێبەری لەم دیدارەدا وتیان: شاعێرە گەورەکانی فارسی زمانی وەک حافز، سەعدی، فێردۆسی و مەولەوی سەرانسەر ئەخلاق، فێرکاری ، بەڵێن ، ژیری ، حیکمەت، عێرفان، مەعنەویەت و ئیسلامی خاوێنە، کەواتە جیاکردنەوەی لایەنە هونەریەکەی لە لایەنی ڕاسپاردەیی و بەڵێنیەکەی ، چەواشەکاری ئاشکرا و نیشانەی خافڵ بوون و نەخوێنەوارییە.
ئەوەشیان ئاماژە پێدا کە لە شێعرەکاندا دەبێ شوناسی نەتەوەیی گرینگی پێبدرێت چونکوو ئەو گەلەی شوناسی خۆی ون بکات لە مستی بیانییەکاندا دەتوێتەوە و لەناو دەچێت.
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێکی قسەکانیاندا ئاماژەیان دایە زمانی فارسی و نیگەرانی خۆیان دەربڕی و وتیان: من بە ڕاستی لەبارەی زمانی فارسیەوە نیگەرانم، چونکوو لە ڕەوتی گشتیدا، زمانی فارسی خەریکە دەسوێت.
زیادیشیان کرد: من گازندەم لە دەنگ و ڕەنگ هەیە، چونکوو لەبری پەرەدان بە زمانی دروست و پێوەر و زمانی ساف و ڕەسەن، هەندێ جار زمانێکی بێ شوناس و گێرانەوەی هەڵە و خراپتر لە هەمووی وشەی بیانی برەو پێدەدەن کە ئەمە خۆی دەبێتە هۆی پیس کردنی زمان بە زیادەی خراپ.
ڕوو لە بەرپرسانی وڵات جەختیان کرد: ڕێگە مەدەن زمان تووشی سوانەوە و داڕمان بێت.
Your Comment