بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن بی سی پاگەندەی کرد: ئێران تۆی بشێوی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چاندووە و هەڕەشەی جدیە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
وتیشی: کۆشكی سپی ئامادەیە پێشوازی لە دەرفەتی دانوستان لەگەڵ تاران بکات.
سەبارەت بە گەڕانەوەی سیستەمی پاتریۆت بۆ کەنداوی فارس و ناردنی کۆپاپۆڕی هێرشبەری ئابراهام لینکۆن، پاگەندەی کرد: ئێمە لە پێناو باشتر کردنی دۆخی ئەمنی خۆمان، هەموو ئەم کارە باشانەمان کردووە. تا هەر کات هەستمان بەوە کرد ئێران دەیەوێت گورز لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق، یەمەن یان ئەفغانستان یان هەر شوێنێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بدات ئامادەی وڵام دانەوە بین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: ئامانجی ئێمە شەڕ نییە بەڵکوو گۆڕاندنی هەڵسوکەوتی ئێرانە. ئەو هێزانەی کە ناردوومانە و ئەوانەی پێشتر لە ناوچەکە جێگیرمان کردبوو؛ دەزانن کە ئێمە زۆربەی کات کۆپاپۆڕی فڕۆکەهەڵگرمان لە کەنداوی فارس هەیە. بەڵام ترامپ دەیەوێت دڵنیا بێت کە لە ئەگەری ڕوودانی هەر شتێک ئێمە ئامادەی وڵام دانەوەین.
بۆچوونی ئێوە