بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە هاتنی کۆپاپۆرەی فرۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژی ئەمریکی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین.
محەمەد مەحی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: ئەو تەشەنە سەربازییە مەترسیدارەی ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی بەرخۆدان ئەنجام دەرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەو جموجۆڵانە نیساندەری ئەوەن کە ئەمریکا دەیەوێ ناوچەکە بەرەو ئاراستەی شەڕ و ناسەقامگیری ببات. دروست وەک کارێک کە ساڵانێک لەوە پێش لە رێگەی داعشەوە ئەنجامی دا و ناوچەکەی لە شەڕەوە گلاند و ئەگەر بەرەی بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلانی ناوچە نەبا، ناوچەکە هێشتا لە بندەستی تیرۆریستانی داعشیدا دەبوو.
وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە درێژەدا وتی: تاقە ئامانجی ئەمریکا هێرش بۆ سەر گرووپگەلی بەرخۆدان، حەشدی شەعبی و ئێرانە، دەنا هەست بە مەترسی لە لایەن داعش و ئەلقاعیدە و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە ناکات.
مەحی لە کۆتاییدا جەختی کرد: ئەمریکا لە پێناو تێوەگلاندنی ناوچە لە قەیران و ناسەقامگیری هەنگاو دەنێت و بۆ سەرخستنی پلانی مامەڵەی سەدە خەریکی هەڕەشە و باج ستاندن لە وڵاتانی ناوچەیە، هەر بۆیە دەبێ لە عێراق بڕوات و چیتر خۆی نەخاتە مەترسییەوە.
بۆچوونی ئێوە