دەوڵەتی عادل عەبدولمەهدی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران پەیڕەو دەکات

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە عێراق پێبەندی هاوکاری لە گەڵ ئێران بە دراوێک جگە لە دۆلارە، پاگەندەی کرد: دەوڵەتی ئێستای عێراق زیاتر لە دەوڵەتی من پێبەندی گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ سپۆتنیکی عەرەبی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە برێک کەس پاگەندە دەکەن ئێران بووەتە هۆی دوور بوونەوەی ئێوە لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی. ئەو پاگەندە چەندە راستە؟ وتی: "سیاسەتی عەبادی" زۆر کەسی ڕەنجاند. ئێمە هیچ کارێکمان لە دەرەوەی چوارچێوەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی عێراق ئەنجام نەداوە بەڵام بڕێک خوازیاری زیاد کردنەوەی دەستکەوتەکانی عێراق بە مەبەستی پەرەپێدانی دەسەڵات و سەروەری نین.

ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی ئێوە لە نێوان ئێران و عێراق قەیرانی کارەبا هاتە پێشەوە، ئایا ئەو قەیرانە هێشتا درێژەی هەیە یا ئەوەی کە ئێران ئەوەی بۆ گوشار بۆ سەر ئێوە بەکار هینا، وتی: ئێرانییەکان لە ئەو کاتە وتیان کە خۆیان پێویستیان بە ئەو کارەبا هەیە لە ئەو هاوینە داخە کارەبایان لە عێراق بچڕی بەڵام ئێستا جارێکی دیکە وزە دەدەنە عێراق.

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە پێوەندی لە گەڵ هەڵوێستی عێراق نیسبەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران بە وتنی ئەوەی کە عێراق پێبەندی هاوکاری لە گەڵ ئێران بە دراوێک جگە لە دۆلارە، پاگەندەی کرد: دەوڵەتی ئێستا پێبەندتر لە دەوڵەتی من بە گەمارۆکانی ئەمریکایە بەڵام سەرەڕای ئەوە دەنگی ناڕەزایەتیگەلێک کە نیسبەت بە هەڵوێستی من لە پێوەندی لە گەڵ گەمارۆکان دەبیسترا ئێستا نابیسترێت.

News Code 26368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =