ڕێگە نادەین ئەمریکا گەرووی هورمز نائارام بکات/ ئێران حەز بە گرژی ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تاران حەز بە گرژی ناکات و شەڕ بەرژەوەندی نییە رایگەیاند: ئێران رێگە نادات گەرووی هورمز نائەمن بکرێت. 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر,  محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە وتی: پێشتر بە ئاشکرایی وتوومانە گرژی بەرژەوەندی بۆ ئێمه نییە.
زەریف وتیشی: كەنداو و گەرووی هورمز گرنگی زۆریان بۆ ئێمە هەیە. ئێمە دەمانەوێت ئەو گەرووە بۆ هەموو وڵاتان بە ئێرانیشەوە ئارام و ئازاد بێت. ئەگەر ئەمریكا بڕیاربدات گەرووی هورمز رووبەڕووی نائارامی بكاتەوە، ئێران رێگە بەمە نادات.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ناوهێنانی ئێران بە سەرچاوەی ناسەقامگیرییەكانی ناوچەكە لەلایەن ئەمریكا، ئیسرائیل و سعودیەوە وتی: "ئێستا كێیە دەستی وەرداوەتە سوودان و لیبیا؟ كام وڵاتانە گەمارۆیان خستە سەر قەتەر؟ كێ پیلانی كودەتای لە توركیا داڕشت؟ سەرنجی رووداوەكانی ئەم وڵاتانە بدەن، ئایا ئێرانە دەست وەردەداتە ئەم وڵاتانە؟".

ڕاشیگەیاند: ترامپ دەڵێت ئەمریکا هەفت تریلیۆن دۆلاری لە ناوچەکەی ئێمە خەرج کردووە. ئەو ناوچەکەی ئێمەی لەناو برد. خوێنی ژمارەیڵکی زۆر لە ئەمریکاییەکان لە ئەستۆی ئەوە. ئەوەش بەو بۆنەوەیە کە ئەمریکاییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک لەم ناوچەدا کوژران.

News Code 26310

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =