هەڵوێستی زەریف بەرانبەر پرسە پێوەندارەکان بە ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز بەرانبەر پرسە پێوەندیدارەکانی نێوان تاران و واشنتۆن هەڵوێستی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ فاکس نیوز بە پرسیارەکانی پێشکەشکاری ئەو کەناڵە وەڵامی دایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە شوناسی کەسانێک کە لە ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە هەوڵدان بۆ کێشانی ترامپ بەرەو پێکدادان لە گەڵ، وتی: نتانیاهۆ تا ئێستا چەندین جار وتوویە کە سەرۆک کۆمار ترامپی هان داوە بۆ بە تیرۆریست ناولێبردنی سوپا؛ نتانیاهۆ وتوویە کە لە گەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران دژایەتی هەیە و ترامپی بۆ کشانەوە لێی هان داوە. بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕاشکاوانە پێش دامەزران لە ئەم پۆستەی لە کۆبوونەوەی ڕێکخراو لە لایەن گرووپی تیرۆریستی ئێران کە ئاڵبەت لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەمریکاشە وتی کە چلەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕش لە تاران لە گەڵ ئەو تیرۆریستانە جێژن دەگرین. ناوبراو ٥٠ دۆلاری لە ئەوان وەرگرت و دوایی لە پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش ئەو قسانەی دووپات کردەوە.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بە گرووپی " ب" ( جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، موحەمەد بێن سەلمان وەلیعەهدی سعوودی و موحەمەد بێن زاید وەلیعەهدی ئەبو زەبی) و هەوڵی ئەوان بۆ گۆڕاندنی دەسەڵاتی ئێران زیادی کرد: لانیکەم ئەو کەسانە. ئەوان هەموو حەزی خۆیانیان بۆ کێشانی ترامپ بۆ پێکدادان لە گەڵ تاران نیشان داوە. پێم وانییە کە ترامپیش ئەوەی بوێت. من پێم وایە کە سەرۆک کۆمار ترامپ بە دروشمی خۆبواردن لە کێشانی ئەمریکا بۆ ناو شەرێکی تر لە کێبڕکێیەکان هەڵبژاردن بەشداریی کرد. بەڵام لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئامانجی ترامپ بۆ گوشار لە سەر ئێران و سیاسەتی  زیاترین گوشار بۆ سەر ئێران بە ئامانجی بە چۆک داهێنانی ئێران و ئەوەی کە ناچار بە خۆ بەدەستەوە دان بین، شکست دێنێت و پیم وابێت کە ئەو کەسە ئەوە دەزانن.

دکتۆر زەریف لە وەڵام بە پرسیارێک لە سەر هەوڵی ئەم دواییەی واشنتۆن دژی سوپای پاسداران و گوشارەکانی ئەمریکا دژی تاران جەختی کرد: ئامانجی ئەمریکا زیاترین گوشار بۆ سەر خەڵکی ئێرانە. ئەو پرسەش لە لایەن پەمپئۆ وەزیری دەرەوە و بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییەوە شوێن دەگیردرێن؛ ئێرانییەکان لە بەرانبەر گوشارەکان دەوەستنەوە، ئەمریکا وڵاتێکە کە لە بەرجام کشاوەتەوە. هەڵوێستی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشیش سەبارەت بە مووشەکانی ئێران ڕوونە؛ ئەو بڕیارنامە دەڵیت کە تاران مووشەکگەلێک کە بە ئامانجی گواستنەوەی چەکی ناڤۆکی بەرهەم هاتوون پەرە پێنادات. سەبارەت بە سوپا ئەبێ بڵێم سوپای پاسداران هەرگیز ئەمریکییەکانی نەکوشتووە، سوپا بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم لەوێیە. دوێنێ لە عێراق ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یادی ٣٠٠ سوپایی بوون کە لە گەڵ عێراقییەکانی گیانی خۆیان لە دەست دا و لە گەڵ داعش شەڕیان کرد. خودی ترامپیش لە ڕەوتی گفتوگۆوەکانی هەڵبژاردن، کە پێم وابێت پێشکەشکارەکەش خۆتان بوون، لە وەڵام بە هیلاری کلینتۆن وتی کە ئێران خەریکە داعشییەکان دەکوژێت.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەی پیشکەشکاری بەرنامەکە لە سەر مەرگی ٦٠٨ سەربازی ئەمریکی لە رێگای پاڵپشتی لە گرووپە عێراقییەکان وتی: ئەو تۆمەتە تازە کە ئەمریکا هێناویەتە ئاراوە، کە ئاڵبەت تۆمەتێکی زۆر مەترسیداریشە، چونکوو من پێم وایە کە گرووپی ب دەیەوێت ترامۆ فریو بدات و ئەمریکا بکێشێتە بەرەبەرەکانێکەوە کە خۆی نایەوێت. با لە سەر شتێکی تر قسە بکەین. ئێوە سەبارەت بە پارە قسە دەکەن. ترامپ خۆی وتوویە کە ئێوە ٧ ترلیۆن دۆلارتان لە ناوچەکە خەرج کردووە. ئێمە لە ناوچەی خۆمانین. ئێمە لە گەڵ تیرۆری زیاتر، نائەمنی زیاتر و ناسەقامگیر زیاتر بەرەورووین. ڕای خەڵکی ناوچەی ئێمە ئەوەیە کە بوونی واشنتۆن هۆی نائەمنییە.

زەریف سەبارەت بە میانەڕەوەکان لە ئێران و ئەوەی کە ئایا توندڕەوەکان لە ئێران دەسەڵات دەگرنە دەستەوە، وتی: پێم وانەبێت کاتێک کە ترامپ دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت، لە پێکهاتەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا پاکتاو کردن رووی دا کە گەورەتر لە هەر پاکتاو کردنێک بوو کە تا ئێستا ڕووی داوە. لە ئێران، کەسەکان ڕای جیاوازیان هەیە، و ئەو ڕوانگەگەلە بە خەڵک دەناسرێن و ئەوان دەنگی پێ دەدەن. ئەوان دەنگ دەدەنە میانەڕەوەکان، یا دەنگ دەدەنە ڕوانگە جیاوازەکان. ئەمە ڕەوتێکە کە ئێوەش ئەنجامی دەدەن. ئێمە ڕێککەوتنێکی نوێدەوڵەتیمان کرد ترامپ بە بێ خوێندنەوەی ڕێککەوتننامەکە و بەس لە بەر ئەوەی کە ئۆبامای خۆش ناویست، لێی کشایەوە... واشنتۆن بە ئەم کارە نە تەنیا بە خەڵکی ئێران بەڵکوو بە خەڵکی جیهان نیشانی دا کە نابێت بە متمانە بە واژۆی سەرۆک کۆمار بکرێت. پەیامەکە ئەوەیە کە ئەمریکا متمانە پێکراو نییە. پێدەچێت ترامپ سەرەتا باوەڕی بە ئەمریکا بێت؛ بەڵام ئەمریکا ناتوانێت لە کەشێکی نائەمنی جیهانی یەکمایەتی هەبێت. پێویستە ئێمە لە کەشێکی ئەمنی جیهانی پێکەوە هاوکاریمان هەبێت و ژیان لە کەشێکی ئەمنی جیهانی، بەس کاتێک بە دی دێت کە ئێوە بۆ خۆتان و واژۆی خۆتان ڕێز دابنێن.

News Code 26265

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =