بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، ماریا زاخارووا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: دۆخی ئەو ناوچە هێشتا ئاڵۆزە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا نیسبەت بە هەوڵەکانی هێزە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە بۆ بووژاندنەوەی خۆی لە ناوچەی ئارام لە ئەدلەب لە چوارچێوەی گرووپێکی دژبەری میانەڕەو هۆشداریی دا.
لە ئەو پێوەندییەدا، ئەلکساندر لاورنتیو، نوێنەری ڕووسیا لە سووریا وتی: هێرشی سەربازی دژی تیرۆریستەکان لە ئەدلەب درێژەی هەیە و هەماهەنگییەکان بۆ پێکهێنانی کومیتەی یاسای بنەڕەتی سووریا لە حاڵی ئەنجامدایە.
Your Comment